ته‌واوکه‌ری A.1.1 “ئه‌نارکی” چی ده‌گه‌یێنێت؟
به‌م پێیه، “ئه‌نارکی” واوه‌تر له نه‌بوونی میریی، ده‌گه‌یێنێت. ئه‌نارکی به واتای دژایه‌تی له‌ته‌ك هه‌موو جۆره‌کانی ڕێکخراوه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان و پله‌به‌ندییه قوچکه‌ییه‌کان دێت. کرۆپۆکین واته‌نی " ڕیشه‌ی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکیستی ... له ڕه‌خنه گرتن له پێکهاته‌ی قوچکه‌یی داموده‌زگه‌کان و چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازی و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاراستانه‌دایه که له بزاڤه پێشکه‌وتنخوازه‌کاندا خۆیان ده‌رده‌بڕن." [Op. Cit., p. 158] ئه‌نارکیزم، لای ئێریکۆ مالا‌تێستا “له یاخیبوونی مۆراڵی له دژی سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌دایك بوو.“ ئه‌وه‌ی که “ له‌به‌ر هۆکاری دیاریکراوی نه‌هامه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه” که توانرا له خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تدا په‌یان پێ ببرێت.“ کاتێك که مرۆڤی سته‌مدیده “هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ندارێتییه‌که‌ی دا، ئه‌و کاته بوو، که ئه‌نارکیزم له دایك بوو.“ [Errico Malatesta: His Life and Ideas, p. 19]
سه‌ره‌نجام، هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ نیشاندانی ئه‌نارکی ته‌نیا وه‌ك دژه‌ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵه‌یه‌که له لێكدانه‌وه‌ی واژه‌که و ڕێگه‌یه‌ك که بزاڤی ئه‌نارکیستی گرتوویه‌تییه به‌ر. به‌و جۆره‌ی که براین مۆریس ده‌ستنیسانی ده‌کات " کاتێك که که‌سێك نووسراوه‌ی ئه‌نارکیسته کلاسیکه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه ... وێرای سروشتی بزاڤی ئه‌نارکیستی ... ده‌رده‌که‌ویت که ئه‌نارکی هیچ کات [ته‌نیا به دژه‌ده‌وڵه‌ت] به‌رته‌سك نه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌نارکی هه‌میشه دژی هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و به‌هره‌کێشی خه‌باتی کردووه و به هه‌مان شێوه‌یه‌ش ڕه‌خنه‌ی له سه‌رمایه‌داری، ئایین و ده‌وڵه‌ت هه‌بووه." [Op. Cit., p. 40]
هه‌روه‌ها بۆ راستکردنه‌وه و فراوانکردنی ده‌ربڕینه‌که، ئه‌نارکی (anarchy) به واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی (chaos) نییه و هیچ کات ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵی ئافه‌راندنی بارێك له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و ئاژاوه‌گیڕی ناده‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ئێمه خۆزگه به ئافه‌راندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی تاك و هه‌ره‌وه‌زی خۆبه‌خشانه، ده‌خوازین. به واتایه‌کی تر، ڕێکخستن له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بێسه‌ره‌به‌ره‌یی له سه‌ره‌وه‌ڕا بۆ خواره‌وه و ڕێکخراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵاوه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ها، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی راسته‌قینه‌ی بێ سه‌روه‌ر ده‌بێت.
له کاتیكدا که ئێمه له به‌شی یه‌که‌مدا له‌مه‌ڕ واتای ئه‌نارکی ده‌کۆڵێنه‌وه، نائوم چامسکی Noam Chomsky هه‌ندێك له لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌م جۆره کورت ده‌کاته‌وه، کاتێك که له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی راستینه‌وه ده‌دوێت “هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان مرۆڤه‌کاندا که واوه‌تر له په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیی بێت -- به‌و واتایه‌ی که شێوه‌یه‌کی ده‌زگه‌یی یا جۆریکی تر به‌خۆوه بگرێت -- له کۆمه‌ڵگه‌دا یا له شوێنی کار، له خێزاندا، له کۆمه‌ڵگه‌ی گه‌وره‌تردا یا هه‌ر شتیکی تر، ده‌بێت له‌ژێر کۆنترۆڵی راسته‌وخۆی به‌شداراندا ده‌بێت. به‌م جۆره واته کرێکاران له ئه‌نجومه‌نه پیشه‌سازییه‌کاندا، له دیموکراتی گه‌لیی له کۆمونیتییه‌کاندا، له کارلێککردنی نێوانیاندا، کۆمه‌ڵه ئازاده‌کان له کۆمه‌ڵگه گه‌وره‌کاندا، تا ده‌گاته ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی. “ [Anarchism Interview] کۆمه‌ڵگه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌وخواری وه‌ك خاوه‌نکار و کرێکار یا میری و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش نابێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی ئازادانه له به‌شداری له ڕێکخراوه هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا پشتئه‌ستوور ده‌بێت و له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. شایانی باسه، که ئه‌نارکیسته‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا ئه‌و ئاسته‌ی بۆیان ده‌لوێت، ئه‌وڕۆکه وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌گه‌لێك، له ڕێکخراوه‌کانیاندا، له خه‌باتیاندا و له چالاکییاندا، به‌و راده‌ی که ده‌توانن، بئافرێنن.
په‌راوێـز:
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا زۆر شت په‌ڕێنراون یا ده‌قاوده‌ق واتای خۆیان وه‌ر نه‌گرتووه، ناچار وه‌رگێرانه کوردییه‌که له‌ته‌ك وه‌رگێرانه ئینگلیزییه‌که به‌راورد کراوه. (و.ك)
** ئه‌م په‌ره‌گرافه له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا نه‌هاتووه، له ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌وه وه‌رگیراوه.
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌که‌ی: http://no-compromise.blogfa.com/post-4.aspx
سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی: http://www.infoshop.org/faq/index.html
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ