2009/5/16
ساڵه‌ها بوو، سه‌رزه‌وی دڵم
سیاچاڵێ بوو،
نامۆ به‌تیشکی خۆر
هه‌موو ڕۆژێ،
ده‌یان خۆزگه‌ی کرچ و کاڵم
چون کۆرپه‌له‌ی له‌بارچوو،
له په‌ڕاوی یاداوه‌رییما
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یێ کفنم،
به‌باڵایان ده‌بڕی
له‌ته‌ك یه‌که‌م نیگات
له کڵاوڕۆژنه‌ی چاوانته‌وه
پلووره‌وارانی ئه‌وینت
له قوڵایی دڵم ئه‌نگاوت
له‌و ڕۆژه‌وه، به‌ری به‌یان
به‌ر له هه‌ر شت،
دێمه جێ ژووان
تا له ئاوێنه‌ی چاوانتا
پڕ به تاسه‌م،
خۆزگه‌م، تیشکی خۆر ماچ کات
دێسه‌مبه‌ری 1996
*پێشتر له ژماره (2)ی دێسه‌مبه‌ری 1997ی گۆڤاری «ژیله‌مۆ»دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به که‌مێك ده‌ستکاری له دارشتن و ڕێنووسدا دووباره بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.
کۆمینته‌کان
[0]
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ