به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی له سه‌ره‌وه باسكران، ئه‌م پارتانه به بوونی پێكهاته‌یه‌كی دژوار، به‌رته‌سك بوونه‌ته‌وه. ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌هۆی ئامرازگه‌لی وه‌ك په‌یڕه‌و و پرۆگرام، په‌یڕه‌وی ناوخۆ و شێوازه‌كانی وه‌رگرتن و ده‌ركردن دا‌بین ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌وانه ئامرازی ده‌سه‌ڵاتن و خه‌بات بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، ئه‌ندامه‌كانیان به زۆر كۆنترۆل ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن تا‌وه‌كو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فراوان بكه‌ن. ئه‌ركی سه‌رشانیان گه‌شه‌پێدان به داهێنانی کرێکاران نییه؛ به‌ڵكو ئامانجیان، په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامه به‌وه‌فا و گوێڕایه‌ڵه‌كانیانه به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان. له كاتێكدا كه چینی کرێکار له خه‌باتیدا بۆ دسه‌ڵات و سه‌ركه‌وتن پێویستی به ئازادی له ڕاده‌به‌ده‌ری هزری هه‌یه، پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی، سه‌ركوتی هه‌رجۆره باوه‌ڕێكه كه پشتگیری هێڵی پارت نه‌كات. له پارته "دیموكراته‌كان"دا سه‌ركوت په‌رده‌پۆشكراوه، له پارته دیكتاتۆرییه‌كاندا، سه‌ركوت ئاشكرا‌و دڕندانه‌یه. زۆرێك له کرێکاران به ڕه‌خنه دیاری‌یان كردووه كه میرایه‌تی پارتی سۆشیالیست یا كۆمونیست بێجگه له شێوه‌ی شاردراوه‌ی میرایه‌تی چینی بۆرژوازی شتێكی دیكه نییه، كه تێیدا سه‌ركوت و به‌هره‌كێشی چینی کرێکار هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. له بری ئه‌م پارتانه، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن كه "پارتێكی شۆڕشگێڕ" پێكبهێنن كه به‌ڕاستی ئامانجی میرایه‌تی کرێکاران و به‌دیهێنانی كۆمونیزم بێت. نه‌ك پارتێك به پێناسه‌یه‌كی تازه كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا، به‌ڵكو پارتێك له جۆری هه‌نووكه‌یی، كه ڕابه‌ری چین بۆ ده‌سه‌ڵات خه‌بات ده‌كات، وه‌ك ڕێكخستنی هوشیار، كه‌مایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕ كه به‌مه‌بستی سودوه‌رگرتن بۆ ڕزگاری چینه‌كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت. ئێمه پێمان وایه كه له واژه‌ی " پارتی شۆڕشگێڕ"دا ناكۆكی ده‌روونی هه‌یه. وه‌ها پارتێك ناتوانێت شۆڕشگێڕ بێت. له داهێنه‌رانی «ڕایش»ی سێیه‌م شۆڕشگێڕتر نییه. كاتێك كه باس له شۆڕش ده‌كه‌ین، خۆبه‌خۆ باس له شۆڕشی پڕۆلیتێری ده‌كه‌ین، له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی خودی چینی کرێکار.
" پارت شۆڕشگێڕ" به‌م بۆچوونه پشت ئه‌ستوره، كه چینی کرێکار پێویستی به گروپێك له ڕابه‌ران هه‌یه، كه بۆ کرێکاران به‌سه‌ر بۆرژوازیدا سه‌ركه‌ون و میرایه‌تییه‌كی تازه دروست بكه‌ن، سه‌رنج بده‌ن كه هێشتاكه وا دانانرێت كه چینی کرێکار ئاماده‌ی سه‌ره‌نوێ ڕێكخستنه‌وه و ڕێكخستنی به‌رهه‌مهێنانه. به‌ڵام ئایا ئه‌مه ئه‌وه نییه، كه ده‌بێت ببێت؟ ئه‌وه‌ی كه نایێته به‌رچاو، هێشتا چینی کرێکار توانای شۆڕشی هه‌بێت، ئایا پێویست نییه كه ڕابه‌ری شۆڕشگێڕ، پارت، شۆڕشی بۆ بكات؟ ئایا تا كاتێك كه جه‌ماوه‌ر به خواستی خۆیان ده‌چنه ژێر باری سه‌رمایه‌داری، ئه‌مه ڕاست نییه؟
له دژی ئه‌مه، ده‌پرسین: وه‌ها پارتێك بۆ شۆڕش ده‌توانێت چ هێزگه‌لێك بخاته‌گه‌ڕ. چۆن ده‌توانێت كه چینی سه‌رمایه‌دار تێك بشكێنێت؟ ته‌نیا ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر پشتیوانی بێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر له ڕێگه‌ی هێرشی جه‌ماوه‌ریی، خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی، مانگرتنی جه‌ماوه‌رییه‌وه ڕاپه‌ڕن و ڕژێمی كۆن له‌نێو به‌رن. به‌بێ كاركردی جه‌ماوه‌ر هیچ شۆڕشێك ناتوانێت بوونی هه‌بێت.
دوو شت ده‌كرێت بێنه پێش: یا جه‌ماوه‌ر درێژه به‌كاری خۆی ده‌دات، ناڕۆنه ماڵه‌وه و میرایه‌تی به پارتی تازه ناسپێرن و به‌خۆیان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له كارخانه و كارگه ڕێك ده‌خه‌ن، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی پاشتر، بۆ تێكشكانی یه‌كجاره‌كی سه‌رمایه ئاماده ده‌بن؛ له ڕێگه‌ی سۆڤیه‌ته کرێکارییه‌كانه‌وه یه‌كێتییه‌كی پته‌و بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشت كۆمه‌ڵگه پێكدێن، به واتایه‌كی تر ده‌یسه‌لمێنن كه به‌و جۆره‌ش كه دێته به‌رچاو بۆ شۆڕش بێ‌توانا نین. له‌و باره‌دا، به‌پێی پێداویستی، ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ل پارتێك كه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت و بۆخۆی كاركردی چینی کرێکار به ناڕێكی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی ده‌بینێت، سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. بۆی هه‌یه کرێکاران بزووتنه‌وه‌ی خۆیان گه‌شه پێ بده‌ن و پارت ڕاماڵن. یا پارت به هاوكاری داروده‌سته‌ی بۆرژوازی کرێکاران تێك ده‌شكێنن. له هه‌ر بارێكدا، پارت ڕێگرێكی سه‌ر ڕێی شۆڕشه، چونكه ده‌یه‌وێ شتێك واوه‌تر له ئامرازی پاگه‌نده و ڕۆشنگه‌ری بێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌خۆی هه‌ستده‌كات كه وه‌ك پارت داوای لێكراوه كه رابه‌ری و میرایه‌تی بكات.
له بارێكی تردا، بۆی هه‌یه جه‌ماوه‌ر په‌یڕه‌وی له باوه‌ڕه‌كانی پارت بكه‌ن و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان به‌و بسپێرن، ڕه‌دوی دروشمه‌كان له‌سه‌ره‌وه بكه‌و‌ن، متمانه‌یان به میرایه‌تی نوێ هه‌بێ ( وه‌ك ئاڵمانی 1918) كه كۆمونیزم به‌جێ ده‌گه‌یێنێ، بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و سه‌ركار. بێشك بۆرژوازی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی؛ هێزی دارایی، سه‌رچاوه گه‌وره مه‌عنه‌وییه‌كانی، هێزه ئابورییه‌كانی له كارخانه‌كان و كۆمه‌ڵه گه‌وره‌كاندا، كه پایه‌كانیان تێك نه‌شكێنراون به‌كار ده‌هێنێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، پارت حكومه‌تێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر لاوازه. ته‌نیا له ڕێگه‌ی پێكهاتن و میانه‌ڕوی، به‌رته‌ریدان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌وه ده‌توانێت خۆی بهێڵێته‌وه. له‌و باره‌دا بیانوو له ده‌ستدایه، كه له ئێستادا ناتوانرێت زیاتر مسۆگه‌ر بكرێت، كه بۆ کرێکاران ئاوه‌زنه‌گیره كه هه‌وڵبده‌ن داخوازییه له‌توانابه‌ده‌ره‌كان بسه‌پێنن. به‌پێی ئه‌مه پارتی بێبه‌ش بوو له ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی، ده‌گۆڕێت به ئامرازێك بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی.
پێشتر ڕامانگه‌یاند كه واژه‌ی " پارتی شۆڕشگێڕ" له تێگه‌یشتنی پڕۆلیتێریدا ناكۆكه. ده‌توانین ئه‌مه به‌جۆرێكی كه ده‌ریبڕین: له واژه‌ی "پارتی شۆڕشگێڕ"دا، " شۆڕشگێڕ" هه‌میشه به تێگه‌یشتنی شۆڕشێكی بۆرژوازی دێ. هه‌میشه، كاتێك كه جه‌ماوه‌ر میرایه‌تێك له‌ناو ده‌به‌ن، پاشان مۆڵه‌ت به پارتێكی تازه ده‌ده‌ن، كه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، شۆڕشێكی بۆرژوازیمان ده‌بێت، جێگرتنه‌وه‌ی (كاست) كابینه‌یه‌كی میرایه‌تی به كابینه‌یه‌كی میرایه‌تی نوێ. له پاریس ساڵی 1930 ئاوا بوو، كاتێك كه بۆرژوازی مالیی زه‌مینداره‌كانیان له مه‌یدان وه‌ده‌رنا، سه‌رله‌نوێ له ساڵی 1948 كاتێك بۆرژوازی پێشه‌سازی بۆرژوازی مالیی له مه‌یدان وه‌ده‌رنا، سه‌رله‌نوێ له 1871 كاتێك كه پێكهاته‌ی بۆرژوازی گچكه و بۆرژوازی گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
سه‌رله‌نوێ له شۆڕشی ڕوسیه‌دا، كاتێك كه بیروكراسی پارتی وه‌ك كابینه‌یه‌كی میرایه‌تی گه‌یشته ده‌سه‌ڵات. به‌لام، له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئا‌مریكا، بۆرژوازی له سه‌نگه‌ری دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان و بانكه‌كاندا زۆر به‌هێزتره، ئاوا كه بیروكراسییه‌كی پارتی ناتوانێت بیانخاته‌لاوه. بۆرژوازی له‌م وڵاتانه‌دا ته‌نیا له ڕێگه‌ی كاری یه‌كگرتوو و به‌رده‌وامی جه‌ماوه‌ر، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه كارخانه و كارگاكان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و سۆڤیه‌ته‌كانی خۆی پێكده‌هێنێت، ده‌توانرێت له‌نێو ببرێت.
ئه‌وانه‌ی كه باس له "پارتی شۆڕشگێڕ" ده‌كه‌ن، ئه‌نجامگه‌لی سنووردار و ناته‌واو له مێژوو به‌ده‌ست دێنن. كاتێك كه پارته سۆشیالیست و كۆمونیسته‌كان بوونه‌ته ئۆرگانی میرایه‌تی بۆرژوازی بۆ هه‌میشه‌ییكردنی به‌هره‌كێشی، ئه‌م خه‌ڵكه به نیه‌ت باشی، ته‌نیا به ئه‌نجامێك گه‌یشتوون كه ده‌بوو ئه‌وان كاره‌كه‌یان باشتر ئه‌نجام بدایه. ئه‌وانه ناتوانن ده‌ستنیشانی بكه‌ن، كه شكستی ئه‌م پارتانه یه‌كسانه به ناكۆكی بنه‌ڕه‌تی نێوان خودی ڕزگاری چینی کرێکار له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و ئارامكردنه‌وه‌ی شۆڕش به‌هۆی ده‌سته‌یه‌كی تازه فه‌رمانڕه‌وای خۆشه‌ویست. ئه‌وان پێیان وایه كه ڕابه‌رانی شۆڕشگێڕن، بۆیه جه‌ماوه‌ر دابڕاو و ده‌سته‌مۆ ده‌بینن. به‌لام جه‌ماوه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سته‌مۆیه، كه هێشتا ناتوانێت ڕێڕه‌وی خه‌بات و یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی ده‌رك بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی فراوانی دوژمن و گه‌وره‌یی ئه‌ركه‌كانی ده‌كات. كاتێك كه ناكۆكی ئه‌وانی ناچار به كاركردن كرد، ده‌ست بۆ ئه‌ركی خۆیان ڕێكخرواوه‌یی و گرتنه‌ده‌ستی هێزی ئابووریی سه‌رمایه، ده‌به‌ن.
• بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌م وتاره به‌نێوی پارت و چینی کرێکار "Partei und Arbeiterklassen"، به‌بێ ئیمزا له بڵاوكراوه‌ی نامه یا نووسینه سۆڤیه‌تییه‌كان " Raetekorrespondenz" له 15ی مارچی 1936دا چاپكرا.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ