ئه‌م که‌تواره‌ی كه میتلاند بۆ پارت وه‌ك "ئامرازێكی مادی" كه بیركردنه‌وه و كاركرد هاوئاهه‌نگ ده‌كات ده‌نواڕێت، ده‌ری ده‌خات كه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و هێشتاكه له ڕابوردوودایه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه به‌رگری له پارتی داهاتوو ده‌كات. له‌م نێوه‌دا، سه‌رده‌مێك كه ده‌زگه‌ی مادی ( كۆبوونه‌وه، بڵاوكراوه، په‌رتووك، سینه‌ما و هیتر) كه ئه‌و باسی لێوه ده‌كات كه له‌به‌رده‌ستی پارته‌كاندا بێت به‌و جۆره‌ی كه میتلاند له هۆشیدایه، كۆتایی پێهاتووه. سه‌رده‌می په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری كه پارته‌كان وه‌ك هه‌ر كار و کاسبییه‌كی تر گه‌شه بكه‌ن، ئامرازه‌كانی پاگه‌نده‌كردن به‌خۆیانه‌وه په‌یوه‌ند بده‌ن و له سوودی خۆیان به‌كاریان بهێنن، كۆتایی هاتووه. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وڕۆكه‌دا، په‌ره‌سه‌ندنی ڕێكخستنه کرێکارییه‌كان چیتر ناتوانێت له ڕێڕه‌وه سونه‌تییه‌كانه‌وه بگیردرێته‌به‌ر. پارتێك كه "هوشیاری چینایه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا گه‌شه پێ بدات" چیتر ناتوانرێت سه‌رهه‌ڵبدات. ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن نێوه‌ندی بوونه‌ته‌وه و له خزمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پارته فه‌رمانڕه‌واكان یا چینی سه‌روه‌ردان. ناتوانرێت بۆ چه‌ككردنی پارته‌كان یا چینی سه‌روه‌ر سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت. گه‌ر کرێکاران نه‌توانن په‌ره به شێوازه‌كانی خه‌باتیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی گروپه سه‌روه‌ره‌كانه‌وه بده‌ن، ناتوانن خۆیان ڕزگار بكه‌ن. پارت چه‌كێك نییه دژی چینه سه‌روه‌ره‌كان؛ ئه‌وان ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه فاشیستییه‌كاندا له ئارادا نین. له دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی پێكهاتوو له ده‌وڵه‌ت، پارت، سه‌رمایه، ته‌نیا "كاركردی هوشیارانه‌ی تێكڕای جه‌ماوه‌ر" به‌رهه‌می ده‌بێت. تا كاتێك كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره "ناهوشیاره" مابێت، تا كاتێك كه پێویستی به "مێشكی" پارتیی هه‌بێت، ئه‌م جه‌ماوه‌ره بێ‌توانا ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و "مێشكه" په‌ره ناسێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ نائومێدی له ئارادا نییه. ده‌توانین پرسیارێكی تر بخه‌ینه‌ڕوو: ئه‌و "هوشیاری"یه چییه كه بڕیاره پارته‌كان بیبه‌نه ناو کرێکاران؟ ئه‌و " هوشیاری"یه چییه كه خوازیاری پشتیوانی جه‌ماوه‌ره له "مێشك"ێكی جیاكراوه - پارت- ؟ ئایا له ڕاستیدا ئه‌و جۆره هوشیارییه كه ئێمه له پارته‌كاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنین، بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگه پێویسته؟ له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه بۆ جه‌ماوه‌ر و پێداویستییه‌كانیان مه‌ترسیدار بووه، به وردی ئه‌و "هوشیاری"ه‌یه كه له ڕێكخستنه پارتییه‌كاندا باڵاده‌سته. "هوشیارییه‌ك" كه میتلاند باسی لێوه ده‌كات، هه‌روا که له كرداردا به ئه‌زموون ده‌ركه‌وت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به "هوشیاری"یه‌كه‌وه نییه، كه پێداویستی شۆڕشكردنه دژی ئه‌م سیسته‌مه و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ. له‌ده‌ستدانی ئه‌و جۆره هوشیارییه كه له‌ڕێگه‌ی پارته‌كانه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێت، له په‌یوه‌ند به پێداویستییه كرده‌ییه‌كانی چینی کرێکاره‌وه هیچ جۆره له‌ده‌ستدانێك نییه.
كاری کرێکاران له بنه‌ڕه‌تدا كارێكی ساده‌یه. ئه‌م ناسینه ده‌گرێته‌وه، كه ته‌واوی گروپه فه‌رمانڕه‌واكانی پێشتر و ئێستا، به‌ریان له په‌ره‌سه‌ندنی ڕاستینه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتووه؛ له ناسینی پێداویستی ئازادبوون له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكاری دیاریكراو له‌لایه‌ن پێداویستییه‌كانی قازانج و ده‌سه‌ڵاتی گروپه تایبه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه، كه ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌رچاوه‌كانی تری ده‌سه‌ڵات كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت ئاوا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، كه خزمه‌ت به پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك بكات، ده‌بێت به‌رهه‌مهێنانێك بێت بۆ به‌كارهێنان. كاتێك كه ئه‌م شتانه ناسران، ده‌بێت کرێکاران بیانخه‌نه گه‌ر تاوه‌كو كرده‌ییبوون به پێداویستی و خۆزگه‌كانی خۆیان ببه‌خشن. كه‌مێك فیلۆسۆفی، كۆمه‌ڵناسی، ئابووری و زانستی ڕامیاریی بۆ ناسینی ئه‌و شته سادانه و كرده‌ییكردنی ناسین، پێویسته. خه‌باتی چینایه‌تی که‌تواری، لێره‌دا یه‌كلاكه‌ره‌وه و دیاریگه‌ر ده‌بێت. به‌ڵام له بواری كاری شۆڕشگێڕانه و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه‌مایه‌تی "هوشیار" زانیاری فره‌تری نییه له زۆرایه‌تی "ناهوشیار"، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی دروسته. ئه‌مه له گشت خه‌باته شۆڕشگێڕانه که‌توارییه‌كاندا سه‌لمێندراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، هه‌ر ڕێكخستنێكی كارخانه‌یی، باشتر له هه‌ر پارتێكی ده‌ره‌كی توانای ڕێكخستنی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه(1). له دونیادا به ڕاده‌ی پێویست شاره‌زایی ناپارتی بۆ هاوئاهه‌نگی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌بێ یارمه‌تی یا خۆتێهه‌ڵقورتاندنی پارته شاره‌زاكانی بواری ئایدیۆلۆژی، له ئارادا هه‌یه. پارت توخمێكی ده‌ره‌كییه له به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ڕێك به‌وجۆره‌ی كه چینی سه‌رمایه‌دار له په‌یوه‌ند به دوو شتی پێویست بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی: كار و ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، هۆكاری سێیه‌م پێویست نییه. ئه‌م که‌تواره كه پارته‌كان له خه‌باتی چینایه‌تیدا به‌شداری ده‌كه‌ن، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌باته چینایه‌تییه به‌ره‌و ئامانجی سۆشیالیستی ئاراسته وه‌رنا‌گرێت. دواجار سۆشیالیزم هیچ تێگه‌یشتنێكی زیاتر له وه‌لانانی هۆكاری سێیه‌م كه له‌نێوان ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كاردا وه‌ستاوه، هه‌ڵناگرێت. "هوشیاری" په‌ره‌پێدراو له ڕێگه‌ی پارته‌كانه‌وه، "هوشیاری" گروپه به‌هره‌كێشه‌كانه كه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا خه‌بات ده‌كه‌ن. گه‌ر پاگه‌نده‌ی "هوشیاری سۆشیالیستی" ده‌كه‌ن، پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ده‌ركی پارت و خودی پارته‌كان له‌ناوبه‌رن.
"هوشیاری" بۆ شۆڕشكردن دژی كۆمه‌ڵگه و ئاڵوگۆڕپێدانی، نه‌ك به "پاگه‌نده‌ی" كه‌مایه‌تی هوشیار، به‌ڵكو به بڵاوكردنه‌وه‌ی که‌تواری و ڕاسته‌وخۆی ڕوداوه‌كان په‌ره‌ده‌سێنێت. بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی ڕوو له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه، ژیانی ئاسایی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خستۆته مه‌ترسی و ئایدیۆلۆژییه‌كانی ئه‌وان ئاڵوگۆڕ پێده‌دات. تا كاتێك كه كه‌مایه‌تییه‌كان وه‌ك گروپی جیاواكراوه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا كار بكه‌ن، جه‌ماوه‌ر شۆڕشگێڕ نییه، هه‌روا كه‌مایه‌تیش شۆڕشگێڕ نییه. چونکه هێشتاكه "ده‌ركی شۆڕشگێڕانه"ی ته‌نیا ده‌توانێت خزمه‌ت به كاركرده سه‌رمایه‌دارییه‌كان بكات. گه‌ر جه‌ماوه‌ر ببێته شۆڕشگێڕ، جیایی نێوان كه‌مایه‌تی هوشیار و زۆرایه‌تی ناهوشیار، هه‌روه‌ها كاركردی سه‌رمایه‌دارانه‌ی به ڕواڵه‌ت "هوشیاری شۆڕشگێڕانه"ی كه‌مایه‌تی له‌نێوده‌چێت. جیایی نێوان كه‌مایه‌تی هوشیار و زۆرایه‌تی ناهوشیار بۆخۆی وته‌یه‌كی مێژووییه، كه به هه‌مان ڕێكخستنی جیایی نێوان کرێکاران و لێپرسراوانه.
ڕێك به‌و جۆره‌ی كه جیاوازی نێوان کرێکاران و لێپرسراوان له پاش هه‌لومه‌رجی قه‌یراناوی بێچاره‌سه‌ر به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، له په‌یوه‌ند به‌و داهاتووه، هاوئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڕواته پێشه‌وه، جیایی نێوان كه‌مایه‌تی هوشیار و جه‌ماوه‌ری ناهوشیاریش له‌نێو ده‌چێت. له‌وێ كه له‌نێو نا‌چێت، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فاشیستی ده‌بێت.
"په‌یوه‌ستاندن" ده‌توانێت ته‌نیا به‌واتای یارمه‌تی به له‌نێوبردنی هه‌ڵاوێری نێوان كه‌مایه‌تی هوشیار و زۆرینه‌ی ناهوشیار بێت. جیاوازییه‌كان له‌نێو چینه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌نێو خاڵكدا ده‌مێننه‌وه. هه‌ندێك له هه‌ندێك به وزه‌تر ده‌بن، هه‌ندێك زیره‌كتر له‌وانی تر و هیتر. دابه‌شكاری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جیاوازییه که‌تواریانه له‌نێو جیاوازییه‌كانی كار و سه‌رمایه‌دا، له‌نێو جیاوازییه‌كانی نێوان پارت و جه‌ماوه‌ر بوونه به‌سته‌ڵه‌ك، ته‌نیا له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مه‌رجكراوی مێژوودا، له ڕێگه‌ی شێوه به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه له توانادا هه‌بێت سه‌رمایه‌داری كۆتایی پێ بهێنرێت، ئه‌م هه‌ڵاوێرییه په‌یوه‌سته به چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت. گه‌ر كه‌سێك "په‌یوه‌ستدان" به پێویست ده‌بینێت، ده‌بێت به شێوازێكی ته‌واو جیاواز له شێوازی میتلاند خۆی له‌م پرسه بدات. "په‌یوه‌ستدان" نابێت له سه‌ره‌وه‌ڕا بۆ خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت – له‌و جێیه‌وه‌ی كه پارت هوشیاری ده‌باته ناو جه‌ماوه‌ر- به‌ڵكو ده‌بێت له خواره‌وه‌را بۆ سه‌ره‌وه ئه‌نجام بدرێت، له‌و جێیه‌وه‌ی كه چین ته‌واوی وزه‌ی و لێهاتوویی بۆ خۆی ده‌پارێزێ، تا وه‌لانه‌كه‌وێ و به‌م جۆره له ڕێكخستنه جیاكاندا سوودی لێوه‌رده‌گرێت.
به‌رهه‌مهێنان كارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ته‌واوی خه‌ڵك، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ن یا هه‌رچی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ دیاریكراودا، به یه‌كسانی گرنگ ده‌بێت. په‌یوه‌ستدانی که‌توارییانه پێویسته، نه‌ك "په‌یوه‌ستدانی ئایدیۆلۆژیانه" له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی سونه‌تی پارت – جه‌ماوه‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ستدانه که‌توارییه، هاوپشتییه‌كی مرۆیی كه بۆ كۆتاییهێنان به به‌دبه‌ختی جیهان پێویسته، ده‌بێت له ئێستاوه بپه‌روه‌رێندرێت. ئه‌وه ده‌توانێت ته‌نیا له ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه دژی كارده‌كه‌ن په‌ره بسێنێت. هاوپشتی چینایه‌تی و كاری چینایه‌تی، ته‌نیا به دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و پارته‌كان ده‌توانێت به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵكشێت .
* council Correspondence ئه‌م بڵاوكراوه به سه‌رنوسه‌ری پاول ماتیك له ساڵانی 1930دا له ئه‌مریكا ده‌رده‌چوو.
** Anti- Parliamentary Communist Federation-APCF " فیدراسیۆنی كۆمونیستی دژه پارله‌مانتاری" گروپێك بوو، كه له ساڵی 1921دا به بزووتنه‌وه‌ی " قسه‌كه‌رانی كارخانه" له بریتانیا پێكهات و بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌ناوی "كۆمون" و پاش ساڵی 1938 بڵاوكراوه‌ی هاوپشتی"Solidarity " ده‌رده‌كرد.
(1) بڕواننه ئه‌زموونی كارخانه‌كانی زانۆن و بروكمان له ئه‌رژه‌نتین و ڕۆڵی چه‌په‌كان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه‌یه. (و. كوردی)
ژیاننامه و ئه‌رشیڤی نووسه‌ر: http://www.marxists.org/archive/mattick-paul/index.htm
ئه‌م وتاره له سایتی كاوشگر وه‌رگیراوه
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ