خەمی نان و خەونی ئازادی

نەوت و خوێن

+ ڕێکه‌وتی Thursday 7 August 2008-11:52 له‌لایان - کۆمینته‌کان(0) - ناردنی کۆمینت - - لینکی بابه‌ت

هەناسەبڕکێى من و  ترپە دڵى تۆ

هاودەنگى چرکەى کاتژمێرەکەت

من لێرە گوێم هەڵخستووە

بۆ ناوەختە زەنگى تەلەفۆن

تۆ لە بێگریەیى ساواکەت

واقت وڕماوە ؛

بڵێى ئەویش زانیبێتى

کە ئەوشەو تارماییە شومەکان

ئۆپێراى مەرگ  ئەگێڕن؟

ئەوشەو تەنیانیت و پیرەژنەکەى هاوسێت

لەگەڵ دەنکە تەزبیحەکەیدا،

دواساتەکانى تەمەنى دەژمێرێ..

 

دڵم لاتە و دەزانم،

چەندە دڵگیرى

لە چەتە دەریاییەکانی  کۆلۆمبۆش

لە دراوسێکەى دەستى ڕاستت

کە هەلهەلەیان بۆ دەکا..

بەڵام هەر تۆ نیت،

هەزار، سەد هەزار دڵ  ئەمشەو

لە بەسرە و کەرکووك

هەولێر و نیوێۆرك

لە بەرلین و هاڤانا

لە گشت قوژبنێکى جیهانا،

دەنگپێى مەرگ دەژمێرن..

وا دێن، دزەکانى دەریا

گەلەگورگى جەنگەڵه‌کان

جڕوجانەوەرى تاریکایى مێژوو

وا دێن و  بەڕێوەن..

خانمە گەنم ڕەنگەکەم،

خەندەى تۆ هەڕاج کەن

بە چنگى خوێناوى سەدام

ڕووى زەردى خۆیان میکیاج کەن

دڵگیر نەبى، بەزمانى منەوە

دەستەبراکانى سەدام،

دەڵاڵانى خوێن، پێشوازى مەرگ کەن

دڵگیر نەبى!

هەر چۆن من لە تۆ

دڵگیر نەبووم و دەمزانى

تۆ دڵدارى ئەو فرۆکەوانە نیت،

کە بەسەر شارەکەمدا ڕشایەوە

تۆ هەلهەلەت بۆ لەشکرى ئەنفال نەکرد و

لەگەڵ مناڵانى هەڵبجە،

لە خەما سەرت نایەوە..

خانمەکەم دەستت بێنە و

هەنگاو هەڵگرە

ئەم شەوەزەنگە درێژە و

تەنیایى سەرابى بیابانێکى قاقڕە

ئاگات لە ساواکەت بێ،

هەر ڕۆژ وەبیرى بێنەره‌وە

گەلەگورگ هاتوون،

ئێسکى وشك و ڕوتاوەمان

          جارێتر بەر چنگ و قەباڵ دەنەوە

هاتوون، بە بۆمبى ژیر

تۆڵەى گاورباغى ..

          وانەکانى (ئازار)مان لەبیر بەرنەوە

هاتوون لە بازار ئازادا :

          دیموکراسى بە نان

                   بۆمبى ژیر بە ژیان

                             دۆلار بە ئازادى

                                      سەدام بە چەلەبى

                                                نەوت بە خوێن .. بگۆڕنەوە

 

 

پێشتر له‌ ژمارە (12)، ساڵى سێیەم،  2003

گۆڤارى ڕۆشنبیرى، کۆمەڵایەتى،  هونەری «دالیان»
ناردنی کۆمینت

{ لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه‌ 14 له‌ 152 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش }

پێناسه‌

لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
زانیاری
ئه‌رشیڤ
په‌یوه‌ندی
بیکه‌ ماڵپه‌ڕ من
بیخه‌ لیستی دڵخوازه‌کان

لینکه‌کان

ئەنارکۆپێدیا
ئەرشیڤی ئەنارکیستەکان
التحرریة الجماعیة
کفایە زي نت العربیة
زینێت ZNET
DadA Web
ASF
FAU
Anarkismo
Anarcho-Syndicalism 101
libcom
CNT - AIT
IWA
Anarcho-syndicalisme
سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان
ئەرشیڤی مارکسیستەکان
الحوار المتمدن
جمعیت انقلابی زنان افغانستان (راوا)
گۆڤاری هونەری ژیله‌مۆ
گۆڤاری ڕۆشنبیری، هونەری دالیان
بەشێك لە گۆرانییەکانی کاروان عوسمان
ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان
په‌رتووك
په‌رتووکخانه‌ی ئینتەرنێتی کوردی
کورد ئای‌تی گروپ
زانستپه‌روه‌رانی کورد
فێربوونی نۆ زمان به‌ وێنه‌ و ده‌نگه‌وه‌
سرودی ئینته‌رناسیونال
مركز افاق اشتراكية للدراسات السياسية
دەنگ
ڤەرسین
ڕەمۆ
هۆرامان
تەنیا
شنە
وتە
لیستی بلاگه‌ کوردییه‌کان
کاوشگر
خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم به‌ ڕێنووسی لاتینی
گۆرانی کوردی MP3
گۆڤاری فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان
Romaan
فه‌رهه‌نگی کوردی هه‌نبانه‌ بۆرینه‌
ئاڤاست ئه‌نتی ڤیروس

چینه‌کان


دوا بابه‌ته‌کان

چیتر ڕێژە* نابەستم
ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌
ئه‌نارکیزم و هونه‌ر
کرۆنشتات «Kronstadt»، ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و سه‌ربازان له‌ دژی دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان
ئه‌نارکیزم
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی شه‌شه‌م : هه‌ولێر
ده‌نگدانی گشتی و مافی هه‌ڵبژاردن له‌ سیسته‌می دیموکراتی ناڕاسته‌وخۆدا*
بنچینه‌كانی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ (IWA)*
خه‌ڵکینه،‌ هه‌ڵاکه‌ی میری هه‌رێم له‌سه‌ر که‌رکووك، چی به‌سه‌ر هات؟!
سێکس، چین* و شاژنی ئینگلاند
نەوت و خوێن
ئاشتى مه‌رگ و شه‌ڕى ژيان
مه‌ته‌ڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی لیستی کوردان له‌ هۆڵی بڕیاردان له‌ به‌غداد*
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك
نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان
نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان

ڕۆژ ژمێر

«  December 2008  »
MonTueWedThuFriSatSun
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031