شه‌وگار شه‌ق ده‌كاو
به‌ره‌و هه‌راجگه‌ى ژين
به‌ڕێم ئه‌كا
تا كولێره‌يێ، له‌به‌ر تيشكى
به پاره كراوى خۆره‌تاوا،
منێ،
كه به ڕۆژ ون ده‌بم و
شه‌وانيش خۆم نادۆزمه‌وه
چۆن ده‌توانم و
ئاوه‌زم ده‌يگرێ
خه‌ون و خۆزگه‌ى خۆم
له ملى برايى تۆدا بهۆنمه‌وه
ئاخر ده‌مێكه ده‌زانم
تۆ به من نامۆى
تۆ مۆرانه‌ى بير‌ى مرۆى
تۆ تۆى
گوڵه كنگرى
بێ ڕه‌نگ و بۆى
تۆ ئازار و سۆى
كوا تۆ وه‌ك من
ڕه‌نگ زه‌رد و ڕه‌نجه‌ڕۆى
كوا مه براين
ئێمه و ئێوه
دوو چينى جياين
مه پێستمان ڕه‌ش
ئێوه ناختان
مه موومان ڕه‌ش
ئێوه بيرتان
مه ڕۆژمان ڕه‌ش
ئێوه مێژووتان
مه به‌شمان هه‌ش
ئێوه دوا ڕۆژتان
مه ئاسۆمان گه‌ش
ئێوه دۆزه‌ختان
دوو دوژمنى هه‌تاسه‌ر..
هۆگرى دوو خه‌ون و
دوو بير‌ى جياين