خەمی نان و خەونی ئازادی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك کاتێك، که سۆشیالیسته‌کان له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی چه‌کداری ڕه‌زبه‌ری 1961 و پوشپه‌ڕی 1976 و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری 1991دا وتیان ئه‌وه‌ی بۆرژوازی کورد خه‌ریکییه‌تی، جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتخوازییه و له‌ژێر دێوجامه‌ی مافی نه‌ته‌وه و داخوازی به‌شمه‌ینه‌تاندا ئاگره‌که‌ی خۆش ده‌کات، ئه‌وکات ناسیونالیسته ده‌مارگیره‌کان ئه‌م وشانه‌یان به دژایه‌تی کورد و نۆکه‌ری دوژمنان هه‌ژمارد کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌تا پاش حه‌ڤده ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆرژوازی کورد، نه پرسی کورد چاره‌سه‌ر کراوه و نه داخوازییه‌کی تاکی کورد هێنراوه‌ته دی، به‌ڵکو له‌مه‌ش واوه‌تر که‌رکووك کرایه گۆڕی ده‌نگه ئازادیخوازه‌کانی کورد! به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك
پێشتر هه‌رکات، نێوی «که‌رکووك»م به‌رگوێ که‌وتبێت، یه‌کسه‌ره قه‌ڵا و چایخانه‌یه‌کی نزیك «قه‌ڵا»م هاتووه‌ته‌وه یاد. ئه‌و کات ته‌مه‌نم نۆ ساڵان بوو و دیمه‌نی قه‌لا بۆ من، که پێشتر له هیچ شوێنێك «قه‌ڵا»م نه‌دیتبوو، شتێکی سه‌رنجڕاکێش بوو. قه‌د له‌و باوه‌ڕه‌شدا نه‌بووم ڕۆژێك ئه‌و «قه‌ڵا»یه نه‌ناسمه‌وه.
«قه‌ڵا»ی نێو یاداوه‌رییه‌که‌ی من، هه‌م ڕه‌نگین و هه‌م ئاوه‌دان بوو، که‌چی «قه‌ڵا»که‌ی ئه‌وڕۆ وێرانه‌یه‌که و سه‌رده‌مێکی گومناومان دێنێته پێشچاو. ئه‌وسا قه‌ڵا له‌نێو شارێکی ئاوه‌داندا، له ڕوخسارێکی خه‌ندان ده‌چوو، که‌چی ئه‌وڕۆ وێرانه‌یی قه‌ڵا له‌نێو که‌لاوه‌کانی «که‌رکووك»دا وه‌ك خه‌مێکی گه‌وره، بووه مۆته‌که‌ی سه‌ر دڵی شار و هه‌رکه‌س گه‌مژه نه‌بێت، بۆی ده‌رده‌که‌وێت که (دڵی کوردستان و قودسی کوردستان) دوو درۆی پیرۆز بوون، بۆ فریودانی لاوانی خوێنگه‌رمی گه‌رمیان.
که‌رکووك، ئه‌و شاره‌ی که به درۆ زیاتر له هه‌زار و چوارسه‌د گوندی له‌پێناو وێرانکرا، «هه‌ڵه‌بجه»ی بۆ خرایه به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی بارانی کیمیاوی و سه‌د و هه‌شتا هه‌زار گوندیی یاخی بۆ خرایه ده‌می دێوه‌زمه‌که‌ی بیابان، که‌چی ئه‌وڕۆ ڕابوردوویه‌کی خه‌مناك و داهاتوویه‌کی لێڵ ده‌خاته پێشچاو و ئه‌و «که‌رکووکی»انه‌ی که دوێنێ له هه‌ولێر و سلێمانی نازناوی (تی‌ئێن‌تی)یان پێبه‌خشرابوو، ئه‌وڕۆکه ترسی (تی‌ئێن‌تی) به‌دوایانه‌وه بووه‌ته سێبه‌ری مه‌رگ و کۆڵانه به‌کۆڵان گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك ڕاویان ده‌نێت و خه‌ونه‌کانی پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌کاته نه‌خشی سه‌ر ئاو.
له گه‌راج، سواری باسێك (کوسته‌رێك) بووین. کاتێك که سه‌رده‌کێشمه نێو کۆسه‌ته‌ره‌کان، هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردووم دێته‌وه یاد و ده‌ستبه‌جێ ترسی پشکنینگه‌کان دانده‌مرێت. ئاخر جاران سواربوونی ترومبێل به‌ره‌و سارێکی تر، ڕێگه‌ی هات و نه‌هات بوو؛ سوکایه‌تی و مۆره‌لێکردن و خه‌ڵك داگرتن و داوای شوناسنامه‌کردن و فشاری ده‌روونی و ... تد، ئه‌و شتانه بوون، که وه‌ك نێوی خۆت له‌بیرت نه‌ده‌چوون و به‌ردوام به کۆڵته‌وه بوون. که‌م و زیاد، ئێستاش ئه‌م دیاردانه له ئارادان و له شه‌ڕی (ینك) و (پ‌د‌ک)، (ینک) و (ئیسلامییه‌کان)، که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی که له گه‌شتێکدا دادگیراون و تا هه‌نووکه‌ش هه‌ر بێسه‌روشوێن ماونه‌ته‌وه. پێمم وانییه، که ئه‌وه ته‌نیا هه‌ستێکی نامۆ بێت له مندا، به‌ڵکو زۆرێك ئه‌و هه‌سته به‌سه‌ریاندا زاڵه.
دیمه‌نی یه‌که‌م: ته‌کیه*
کاتێك که به‌نێوان دیمه‌نی دارسنه‌وبه‌ره‌کانی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری دۆڵه‌که‌وه به‌ره‌و خوار ده‌بیته‌وه، هه‌ست به گه‌رانه‌وه بۆ باوه‌شی سروشت ده‌که‌یت، سروشتی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردوو، سروشتێك که تێیدا مرۆڤ نه‌بووه‌ته بوونه‌وه‌رێکی دڕنده و کولانه و پێده‌شتێك به ئاژه‌ڵان ڕه‌وا ده‌بینێت. ئێره ته‌نیا شوێنێکه، که له سێ (پارێزگه)دا به واتای سروشپارێزی و ئاژه‌ڵدۆشتی، که‌ر و سه‌گی بێسه‌رپه‌نا و بێخاوه‌ن تێیدا هه‌ست به ئاسووده‌یی و ئازادی ده‌که‌ن و له که‌نار شاڕێ و شه‌قام و کۆڵانه‌کاندا لێی ڕاکشاون و ته‌نانه‌ت هۆڕێنی ترومبێله‌کانیش نایان سڵه‌مێنێته‌وه و به کاوه‌خۆ به‌سه‌ر شاڕێ ئه‌سفالتکراوه‌که‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه و هیچ سڵ له تێپه‌ڕینی ترومبێله‌کان ناکه‌نه‌وه. له‌وه ده‌چێت، که‌لتوری ئاژه‌ڵدۆستی دانیشتوانی ئه‌م شوێنه، کارایی له‌سه‌ر شۆڤێره‌کانی ده‌ره‌وه‌ش دانابێت و ناچار بووبن، ڕێز له ئاژه‌لان بگرن. من بۆ خۆم له سه‌رتاسه‌ری کوردستان ته‌نیا سه‌رنجڕاکێشترین دیارده‌ی پۆزه‌تیڤ که به‌رچاوم که‌وتبێت، دیارده‌ی ئاسوده‌یی ئاژه‌لان بوو له‌نێو مرۆڤه‌کاندا. هه‌رچه‌نده برسییه‌تی و که‌م خزمه‌تی به ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه دیار بوو، به‌لام له‌وه ده‌چوو له چوارلای کوردستانه‌وه هه‌رچی (سه‌گ) و (که‌ر)ه بێخاوه‌نه‌کان، لانه‌یان شێوابێ و کرابێته کۆشك و ته‌لاری سه‌رمایه‌داره‌کانی پارت، له‌به‌ر ئه‌وه ڕوویان له‌م ده‌ڤه‌ره نابێ، چونکه ته‌نیا شوێنێكه، که ئاژه‌ڵ تێیدا هه‌ست به ئاسووده‌یی بکات. ئاخر ئه‌م شوێنه، بۆ ته‌لاری گه‌شتوگوزار و کۆشکی ده‌وڵه‌تمه‌ندان، شوێنێکی گونجاو نییه، بۆیه له ئاژه‌ڵان داگیر نه‌کراوه و بووه‌ته په‌ناگه‌ی ئاژه‌لان. من بۆخۆم زۆر له‌وه نائومێدم، که ئاغاکانی کوردستان له‌تاو چاپلوسی و مشه‌خۆری به‌م زووانه بیان په‌رژێته سه‌ر ئاژه‌ڵپارێزی، به‌لام خۆزگه زانیبام، -زمانم لاڵ بێ- ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان درێژ بێ و بگاته سه‌ده‌ی بیست و دوو، تۆ بڵێی ئاوه‌زیان به‌وه بشکێ، که دارستانه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بکه‌نه باخه‌ئاژه‌ڵێکی سروشتی گه‌وره؟ ئه‌گه‌ر تا ئه‌وکاته دارسنه‌وبه‌رێك بمێنێت، چونکه ئه‌ترسم به بیانووی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی ڕژێمی به‌عس، دارستانه‌کانیش له‌نێوبه‌رن و بیانکه‌نه ناوچه‌ی قه‌ده‌خه‌کراو!
چه‌مچه‌ماڵ:
به‌بیرم نایێت، به چه‌مچه‌ماڵدا تێپه‌ڕی بم، به‌ڵام له دووره‌وه بێ خزمه‌تگوزاری وه‌ك هه‌ر نشینگه‌یه‌کی تری کوردستانی پێوه دیاره. پیش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه که‌نار چه‌مچه‌ماڵ، هاوگه‌شتێك له‌ته‌نیشتمدا وتی "ئه‌وه پردی (باوك و کوڕه‌که)یه، دوو ساڵه هه‌ر ته‌واو نه‌بووه". زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو، ده‌بێت مه‌به‌ستی له (پردی باوك و کوڕه‌که) چی بێت، تۆ بلێی له کوردستاندا پرۆژه‌ی خه‌ڵكکرد گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته، که باوك و کوڕێك، به‌ته‌نیا بیر له به‌ستنی پردێك بۆ ده‌ڤه‌ره‌که‌یان بکه‌نه‌وه؟ بۆیه پاش که‌مێك وردبوونه‌وه له قسه‌که‌ی و تاوتوێکردنی مه‌به‌سته‌که‌ی، لێم پرسی: مه‌به‌ستت له (پردی باوك و کوڕه‌که) چییه، به‌خۆیان و له گیرفانی خۆیان چێی ده‌که‌ن؟ کابرا له وه‌لامدا وتی " نا، به‌پێچه‌وانه‌وه، کۆنتراتیان کردووه و له‌وه ناچێت دوو ساڵی تریش ته‌واو ببێت".
بانیمه‌قان: کاتێك که ده‌گه‌یته «بانیمه‌قان» دارستانی ته‌نك بوو و بێنازی دارسنه‌وبه‌ره‌کان، کۆڵیتی پشکنینگه‌که و به‌رگی سه‌وز و په‌لاوی چه‌کداره‌کان، بۆ تاوێك ئاماده‌یی سه‌ربازه‌کانی ڕژێمی پێشووت ده‌هێننه‌وه به‌رچاو. ئه‌مه ته‌نیا خه‌یاڵی من نییه، ڕێبواری به‌سه‌رنج هێشتاکه ده‌توانێت ده‌نگدانه‌وه‌ی جنێوی به‌عسییه‌کان له‌و ناوه ببیستێت.
قه‌ره‌هه‌نجیر:
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، نێوێکی تازه بۆ «قه‌ره‌هه‌نجیر» بدۆزینه‌وه، ئه‌وا ته‌نیا ناوێك که بۆ ئه‌م شوێنه ده‌ست ب‌دات «ئاڵائاوا»یه. چونکه ته‌نیا شتێکی سه‌رنچڕاکێشی ئه‌م شوێنه، زۆری و ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ئاڵاکانه و ئه‌م پرسیاره یه‌خه‌ی ڕێبواری ناشاره‌زا ده‌گرێت: ئاخۆ بۆ بنکه‌ی «ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان»یان هێناوه‌ته ئه‌م بنار و چۆڵه‌وانییه؟ له‌م سه‌ری « قه‌ره‌هه‌نجیر» له ده‌ستی راسته‌وه یه‌که‌م ته‌لار وابزانم فێرگه‌یه، کۆمه‌ڵێك ئاڵا له حه‌وشه‌که‌یدا چه‌قێنراون و فره‌تر له بنکه‌ی ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌چێت. که‌مێك له‌ولاتره‌وه باره‌گای (پدك)ه، که ئاڵای کوردستانی به‌رزهه‌ڵداوه و خوارتر له‌و، ئاڵایه‌کی زه‌ردیشی بۆخۆی هه‌ڵداوه. پاش ئه‌وان، ته‌لارێکی سه‌وز و ئاڵایه‌کی سه‌وزی به‌رز، که ئاڵای کوردستان له‌نێو قه‌دیدا شۆڕبووه‌ته‌وه، په‌یامی بالاده‌ستی (ینك) له‌وێنده‌رێ به گوێی ڕێبواراندا ده‌دات، له‌وه ده‌چێت گۆڵی (پ‌د‌ک) له (ینک) له ئاڵابازیدا بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، که دواتر گه‌رابنه‌وه ئێره و بیانه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵکی به‌وه رابکێشن.
چۆڵی و بێده‌نگی خانوو و کۆڵانه‌کانی «قه‌ره‌هه‌نجیر» و سستی ژیان تیایاندا، نه‌خشێك له‌سه‌ر یاداوه‌رییه‌کانت ده‌کێشێت. له ده‌رچه‌ی ئه‌وسه‌ر، به‌ر له‌وه‌ی ماڵاوایی بکه‌ی، په‌یکه‌ری گیانبه‌خشێ‌ك ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر (ئاراسته‌کان)ی شاڕێکه له‌یه‌ك جیاده‌کاته‌وه و بۆ ساتێك سێبه‌ری ترسی ڕژێم به‌سه‌ر بیری ڕێبوارامه‌وه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و بیرت ده‌خاته‌وه که ڕژێمی به‌عس ڕوخاوه... .
ده‌رگه‌ی شار:
گه‌شتیارێك که له «سلێمانی» و «هه‌ولێر»ه‌وه به‌ره‌و که‌رکووك بروات، هه‌روه‌ك چۆن سه‌ربازێکی زۆره‌ملێ له به‌ره‌ی جه‌نگ نزیك ده‌بێته‌وه، ئاوا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی له ده‌رگه‌کانی شار، هه‌ست به ترسێکی هه‌میشه‌یی و ڕاونه‌ر ده‌کات.
سیمبوله‌کانی ڕژێمی به‌عس له ده‌رگه‌ی شاردا پێشوازیت لێده‌که‌ن؛ ئه‌ستێره هه‌شپاڵووه‌کانی، ئاڵاکه‌ی، کۆڵیتی پشکنینگه‌کانی. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له خاڵی پشکنینگه‌که‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر ئه‌وه‌نده‌م له‌باره‌یه‌وه بیستبوو، له‌گه‌ڵ دیتنی سیمبوله‌کانی پشکنینگه‌که، بۆ ساتێك ترسێك به‌سه‌رمدا زاڵ بوو و گێڕامییه‌وه سه‌ده‌ی بیست و ئه‌وکاتانه‌ی که بڵاوکراوه و نامه‌ی نهێنیمان پێ بوو و به خاڵی پشکنینگه‌کاندا تێده‌په‌ڕین. به‌خۆم نه‌بوو، هه‌ستم به نزیكبوونه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان ده‌کرد، نازانم هی ئه‌وه بوو که یه‌که‌مجارم بوو وه‌ك نه‌یارێك به‌و ده‌سه‌ڵاته، به‌وێدا تێپه‌ڕم یا نه‌مده‌توانی ڕوخانی به‌عس وه‌ك شتێکی مه‌ڵموس وه‌رگرم.
له که‌رکووك، ترس مۆته‌که‌ی سه‌ر دڵی (دڵ) و (قودسی) کوردستانه؛ ترس له هه‌موو شتێك، له پێش هه‌موویانه‌وه ترومبێل، ئه‌و به‌رهه‌مهێنراوه‌ی که به‌دیوێکدا خزمه‌تگوزاری پێده‌کرێت و به دیوه‌که‌ی تردا ژینگه تێكده‌دات و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جه‌نگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و بیست و بیست و یه‌کیش، هه‌ر بۆ گه‌رمکردنی بازاری وی بوون و ده‌بن. له که‌رکووك دا ترومبێل ته‌نیا ژینگه تێكده‌ر نییه، به‌ڵکو مرۆڤکوژیشه. ده‌ستی ڕه‌ش، ترومبێل بۆمبڕێژ ده‌کا و له‌ناو ئاپوره‌ی خه‌ڵکدا ده‌یته‌قێنێته‌وه. هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌کرێت، زۆرێك بکرێنه خاوه‌نی؛ سیخورانی میتی تورکی، سیخورانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سیخورانی عه‌ره‌بستانی سعودیه، سورییه و ....، بانده‌کانی (سیا)، خودی میری نێوه‌ندی عیراق و ته‌نانه‌ت دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستانیش. له به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی ترۆمبێڵ به مرۆڤه‌کاندا، هاوکاتیش هیچ که‌س و ترومبێلێك بۆی نییه سه‌د مه‌ترێك له ترومبێلی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نزیك بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر برینداری ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌کان یا نه‌خۆشێکی پرمه‌ترسیشی بێت، ئه‌وان فه‌رمانیان پێیه، ته‌قه له هه‌ر که‌س و ترومبێلێك بکه‌ن، که سه‌د مه‌ترێك لێیان نزیك بێته‌وه. به کورتی له که‌رکووك دا به هیچ شێوه‌یه‌ك ترومبیڵ لایه‌نی پۆزه‌تیڤی بۆ مرۆڤه‌کان نییه، له هه‌ر سێ باره‌که‌دا هه‌ر مرۆڤ‌کوژ و ژینگه وێرانکه‌ره. ئه‌مه ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌یه، که سه‌رمایه‌داران و کۆمپانیاکان به پلانه‌وه جه‌نگه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانی له پێناودا وه‌ڕێ ده‌خه‌ن! ناردنی کۆمینت { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 17 له 152 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهزانیاری ئه‌رشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لینکهکانئەنارکۆپێدیائەرشیڤی ئەنارکیستەکان التحرریة الجماعیة کفایە زي نت العربیة زینێت ZNET DadA Web ASF FAU Anarkismo Anarcho-Syndicalism 101 libcom CNT - AIT IWA Anarcho-syndicalisme سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان ئەرشیڤی مارکسیستەکان الحوار المتمدن جمعیت انقلابی زنان افغانستان (راوا) گۆڤاری هونەری ژیله‌مۆ گۆڤاری ڕۆشنبیری، هونەری دالیان بەشێك لە گۆرانییەکانی کاروان عوسمان ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان په‌رتووك په‌رتووکخانه‌ی ئینتەرنێتی کوردی کورد ئای‌تی گروپ زانستپه‌روه‌رانی کورد فێربوونی نۆ زمان به وێنه و ده‌نگه‌وه سرودی ئینته‌رناسیونال مركز افاق اشتراكية للدراسات السياسية دەنگ ڤەرسین ڕەمۆ هۆرامان تەنیا شنە وتە لیستی بلاگه کوردییه‌کان کاوشگر خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم به ڕێنووسی لاتینی گۆرانی کوردی MP3 گۆڤاری فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان Romaan فه‌رهه‌نگی کوردی هه‌نبانه بۆرینه ئاڤاست ئه‌نتی ڤیروس چینهکاندوا بابهتهکانچیتر ڕێژە* نابەستمدهوڵهت و کۆمه‌ڵگه ئه‌نارکیزم و هونه‌ر کرۆنشتات «Kronstadt»، ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و سه‌ربازان له دژی دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان ئه‌نارکیزم گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی شه‌شه‌م : هه‌ولێر ده‌نگدانی گشتی و مافی هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می دیموکراتی ناڕاسته‌وخۆدا* بنچینه‌كانی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه (IWA)* خه‌ڵکینه، هه‌ڵاکه‌ی میری هه‌رێم له‌سه‌ر که‌رکووك، چی به‌سه‌ر هات؟! سێکس، چین* و شاژنی ئینگلاند نەوت و خوێن ئاشتى مه‌رگ و شه‌ڕى ژيان مه‌ته‌ڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی لیستی کوردان له هۆڵی بڕیاردان له به‌غداد* گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان ڕۆژ ژمێر
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||