خەمی نان و خەونی ئازادی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك ته‌واوکه‌ری به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك من هێشتا خه‌یاڵی منداڵی به‌رۆکی به‌رنه‌دابووم و هه‌ر وێنه‌ی «که‌رکووك»ه‌که‌ی جارانم ده‌هاته‌وه خه‌یاڵ، به دیتنی خانووه هه‌ژاره‌کانی سه‌ره‌تای که‌رکووك، تووشی دوودڵییه‌ك بووم، له‌وه‌ی که ئه‌وه که‌رکووك بێت. ئه‌م ناته‌باییه له دیمه‌نه‌کاندا منی گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که یا ئه‌وه‌ی من به مناڵی دیتوومه که‌رکووك نه‌بووه یا ئه‌وه‌تا ئه‌م جێیه‌ی من پێیدا تێده‌په‌ڕم که‌رکووك نییه! کاتێك که گه‌شتیارێك، به نێو که‌رکووك دا تێده‌په‌ڕێت، فره‌تر وێنای سه‌ربازگه‌یه‌ك یا وێرانه‌ی شه‌ڕگه‌یه‌کی دێته به‌رچاو تاکو شارێکی کۆن. ڕوخسار و ڕه‌گه‌زه‌کانی شاربوون، له که‌رکووك سه‌ندراونه‌ته‌وه. شه‌ڕگه‌یه‌که و تێیدا نه‌وتخوازان یاری به چاره‌نووسی دانیشتوانه‌که‌ی ده‌که‌ن و ململانێی خۆیان له‌ژێر داخوازی و سته‌می نه‌ته‌وه و که‌مه نه‌ته‌وه‌کاندا په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن. باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌سه‌لاتدارانی بۆرژوازی کوردن، که شه‌ڕێکیان به‌ده‌سته‌وه بووایه، که‌رکووك یان ده‌کرده دڵ و قودسی کوردستان و ده‌یان لاوانده‌وه، به‌لام کاتێك که له هه‌ولێر و سلێمانی، ئاواره‌کانی که‌رکووك داوای سه‌رپه‌نا و دابینکردنی بژێویان لێده‌کردن، ناووناتۆره‌ی (تی‌ئێن‌تی)یان به‌بالایان ده‌بڕی، که‌چی ئه‌وڕۆ هه‌ر ئه‌وانه وه‌ك هه‌ر نه‌وتخۆڕێك کوتاویانه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی و ده‌یانه‌وێت نیازه گڵاوه‌کانیان له‌ژێر په‌رده‌ی کوردستانیبوونی ئه‌م شاره‌دا بهێننه‌دی. ئه‌مه زه‌نگێکه و خه‌ریکه خه‌ڵکی که‌رکووك له ژاوه‌ژاوی ناسیونالیسته نه‌وتپه‌رسته‌کان به‌ئاگا ده‌هێنێت.
که‌رکووك شوێنێك نییه، به‌و واتایه‌ی که شار ده‌یگه‌یێنێت. به‌ڵکو به‌ره‌ی شه‌ڕه، که ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌لاتخوازان ئاگری شه‌ڕی ناسیونالیستانه‌ی تێدا خۆش ده‌که‌ن و خه‌ریکی هه‌ڵچنینی دیواره‌کانی نه‌ته‌وه‌چییه‌تین، ئه‌و دیوارانه‌ی که له پاش مانگرتنه‌که‌ی «گاورباغی»یه‌وه به ئه‌ندازیاری بریتانیا و پیاده‌کردنی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی عیراق و زیندووڕاگرتنی به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه ده‌سه‌لاتخوانه‌کانه‌وه، له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. له‌م شاره‌دا تاکی هیچ نه‌ته‌وه یا که‌مایه‌تییه‌ك به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ بێ دڵه‌ڕاوکێ و په‌له‌پروزێ ناوێرێت سه‌ردانی هاوه‌ڵێکی یا فه‌رمانگه و کارگێڕییه‌ك له گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی نه‌ته‌وه یا که‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌کی تردا بکات. ئه‌مه ئه‌و ڕزگارییه‌یه که له‌شکری سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌سه‌ر نووکی موشه‌که ژیره‌کانیانه‌وه بۆیان به دیاری هێناین؛ ترس له هاوشاری و ترس له هاوپۆله‌که‌ت، ترس له شۆڤێری تاکسی و ترس له ده‌ستفرۆشان، ترس له سێبه‌ری خۆت، ترس له هه‌ر شتێك که له‌و شاره‌دا ببزوێت.
له «که‌رکووك» دا شه‌ڕێکی به‌رده‌وام و په‌رده‌پۆشکراو، ڕۆژانه ژیان ڕاو ده‌نێت و ڕکوکینه‌ی ناسیونالیستانه، جێگه‌ی ته‌بایی و هاوچاره‌نووسی مرۆڤه‌کان ده‌گرێته‌وه. هه‌موو هێزه‌کان هه‌ر له بیانییه‌وه تا ئیسلامی و عه‌ره‌بی و تورکمانی و کوردی، له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شدارن و خه‌ریکی چنینه‌وه‌ی به‌روبوومی کوشتاره‌کانن و برایانه ده‌ستیان ناوه‌ته بینه‌قاقای خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م شاره. شه‌ڕێکی ناسیونالیستانه که لایه‌نه ڕامکاره‌کان له‌م شاره‌دا به‌ڕێیان خستووه، هاوکاتی دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌روخه‌ڵکییه‌کانیان، له تیرۆر و ڕفاندنی نه‌یارانیاندا ده‌ستی ئاوه‌ڵا کردوون و ئه‌و بیانووه‌ی داوه‌ته ده‌ستیان، که بکه‌ری هه‌ر تاوانێك، لایه‌ن و نه‌ته‌وه و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تر تاوانبار بکات و وه‌ك به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌ربچێت.
که‌رکووك، که له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وت وه‌ستاوه، هه‌رکات گا و نه‌هه‌نگه سه‌رشێته‌کانی سه‌رمایه، بکه‌ونه لاساری، ئه‌وا ده‌بێته دۆزه‌خاوایه‌ك، که مێژووی مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه نه‌یدیتبێت. هه‌رچه‌نده هیز و لایه‌ن و که‌سه ده‌ره‌کییه‌کان – مه‌به‌ست ده‌ره‌وه‌ی شاری «که‌رکووك»ه- به‌رده‌وام به‌نزین به ئاگری ئه‌و شه‌ره‌دا ده‌که‌ن و ئاسووده‌یی و ژیانیان له دانیشتوانه‌که‌ی تاڵ کردووه، له‌م باره‌دا ته‌نیا هێزێك و به‌ره‌یه‌ك که توانای به‌رگرتن به کڵپه‌سه‌ندنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی هه‌یه، ئه‌وه خودی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ن و ته‌نیا ئه‌وان به خۆیان ده‌توانن وه‌ك مۆتۆری بزاڤێکی ئاشیخوازانه ده‌ستبه‌کار بن و پشتیوانی ده‌وروبه‌ر بۆ خۆیان راکێشن و پلانی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ڕوخانی ڕژێمی به‌عس به له‌شکرکێشی چه‌ته‌کانی ده‌ریا و نه‌وتخۆره‌کانی جیهان له لایه‌ن زۆرینه‌ی ناهوشیاره‌وه، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆرانی پۆزه‌تیڤ چاوه‌ڕوان ده‌کرا، ئه‌وا ده‌بوو ئاشتی و ته‌بایی و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ڕامیارییه شۆڤێنیستی و فاشیستییه‌کانی به‌عس له شاری «که‌رکووك»ه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن و له‌وێدا زۆرتر ڕه‌نگ بده‌نه‌وه. به‌لام به پێچه‌وانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی زۆرینه‌ی خۆشباوه‌ڕه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕوویدا به‌رگرتنی ڕامیارییه نه‌خشه بۆ ڕێژراوه‌کانی سێ ده‌هه ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتی به‌عس بوو.
ئه‌وڕۆکه ئیتر، هیچ په‌رده‌پۆشێك نییه، بتوانێت راستییه‌کان بشارێته‌وه، مه‌گه‌ر که‌سێك به خۆی گه‌مژه بێت یا نه‌یهه‌وێت و به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستی بواری ده‌رککردنی ئه‌و راستییه‌ی نه‌دات، که که‌تواری ڕووداوه‌کانی حه‌ڤده ساڵه‌ی سایه‌ی ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی کورد له کوردستان و پێنج ساڵه‌ی سایه‌ی ده‌سه‌لاتی بورژوای دیموکراته‌کانی عیراق له عیراق به گشتی و له «که‌رکووك» دا به‌تایبه‌تی، ده‌یچه‌قێنێته چاومان.
ئه‌وڕۆ ئیتر، ئه‌و راستییه له جاران ئاشکراتره، که که‌رکووك نه دڵ و نه قودسی کوردستانه، نه ئه‌و شه‌ڕه‌ش که شه‌ش ده‌هه ئاگره‌که‌ی به خوێنی لاوانی خوێنگه‌رمی کوردستان خۆش ده‌کرا، شه‌ڕی خه‌ڵکی چه‌وساوه و به‌شمه‌ینه‌ت و بنده‌ستی کوردستانه، به‌ڵکو نه‌وته‌که‌ی باباگوڕگوڕه، که قیبله‌نوێژی بۆرژوازی کوردستانه. ئه‌گه‌ر هێشتاکه که‌سێك په‌یدا ده‌بێت، که گومانی له‌مه هه‌بێت، با سه‌رنجی کۆشکوته‌لاری بازرگانانی کوردایه‌تی و سه‌رپه‌نای ئاواره‌کانی «که‌رکووك» له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری کوردستان بده‌ن و پێناسه‌یه‌ك بۆ گیانبه‌خشی ئه‌و به‌دبه‌ختانه بدۆزنه‌وه، که گیان و ژیانیان بووه قوربانیی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌ییشتنی نوێنه‌رانی ڕامیاربازی بۆرژوازی کورد!
گه‌شته‌که‌م، درێژه‌ی هه‌یه.... * هیوادارم به دوای یه‌کدا هاتنی شوێنه‌کان له «سلێمانی»یه‌وه بۆ که‌رکووك، هه‌ڵه‌م تێدا نه‌کردبێت، چونکه من له پاش 1976ه‌وه ئه‌وه یه‌که‌م گه‌شتمه، به‌ره‌و که‌رکووك. هه‌رچه‌نده ئه‌و دیمه‌نانه‌م له ڕۆژمێری به‌رباخه‌ڵمدا تۆمار کوردبوون، به‌لام به‌داخه‌وه ڕۆژمێره‌که‌م، ونبوو و بۆ دڵنیایی پرسیارم له چه‌ند هاوه‌ڵیکی که‌رکووکیم کردووه. ناردنی کۆمینت { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 18 له 152 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهزانیاری ئه‌رشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لینکهکانئەنارکۆپێدیائەرشیڤی ئەنارکیستەکان التحرریة الجماعیة کفایە زي نت العربیة زینێت ZNET DadA Web ASF FAU Anarkismo Anarcho-Syndicalism 101 libcom CNT - AIT IWA Anarcho-syndicalisme سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان ئەرشیڤی مارکسیستەکان الحوار المتمدن جمعیت انقلابی زنان افغانستان (راوا) گۆڤاری هونەری ژیله‌مۆ گۆڤاری ڕۆشنبیری، هونەری دالیان بەشێك لە گۆرانییەکانی کاروان عوسمان ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان په‌رتووك په‌رتووکخانه‌ی ئینتەرنێتی کوردی کورد ئای‌تی گروپ زانستپه‌روه‌رانی کورد فێربوونی نۆ زمان به وێنه و ده‌نگه‌وه سرودی ئینته‌رناسیونال مركز افاق اشتراكية للدراسات السياسية دەنگ ڤەرسین ڕەمۆ هۆرامان تەنیا شنە وتە لیستی بلاگه کوردییه‌کان کاوشگر خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم به ڕێنووسی لاتینی گۆرانی کوردی MP3 گۆڤاری فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان Romaan فه‌رهه‌نگی کوردی هه‌نبانه بۆرینه ئاڤاست ئه‌نتی ڤیروس چینهکاندوا بابهتهکانچیتر ڕێژە* نابەستمدهوڵهت و کۆمه‌ڵگه ئه‌نارکیزم و هونه‌ر کرۆنشتات «Kronstadt»، ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و سه‌ربازان له دژی دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان ئه‌نارکیزم گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی شه‌شه‌م : هه‌ولێر ده‌نگدانی گشتی و مافی هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می دیموکراتی ناڕاسته‌وخۆدا* بنچینه‌كانی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه (IWA)* خه‌ڵکینه، هه‌ڵاکه‌ی میری هه‌رێم له‌سه‌ر که‌رکووك، چی به‌سه‌ر هات؟! سێکس، چین* و شاژنی ئینگلاند نەوت و خوێن ئاشتى مه‌رگ و شه‌ڕى ژيان مه‌ته‌ڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی لیستی کوردان له هۆڵی بڕیاردان له به‌غداد* گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان ڕۆژ ژمێر
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||