خەمی نان و خەونی ئازادی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ڕه‌وی یاداوه‌ری و سنووره‌کانی نیشتماندهزانی چی، من و تۆی وا پێکه‌وه گرێ داوه؟ یاداوه‌ری ڕۆژانێ، که قه‌د له‌بیر ناچنه‌وه.. ڕۆژانی داره داره و ڕۆژانی دڵداری به دزی خواوه.. ڕۆژانێ که بۆمبارانه‌کان، ناچاریان کردم؛ بتگرمه کۆڵ و به‌دزی یاساوڵه‌کانه‌وه.. گوند به گوند و شاره به شار له‌گه‌ڵ کۆچی قه‌ره‌چێتیما بتگێڕم له‌ناو دڵما بتشارمه‌وه. ئه‌و ڕۆژانه‌ی، که فه‌رمانده‌کان هاتن و پێیان وتین " ئێوه قه‌ره‌چن و نیشتمانتان نییه"، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێن من له ئامێزی تۆدا داره داره‌م ده‌کرد.. هاتن چاوی من و دره‌خته‌کانی سه‌ری تۆ هه‌ڵکه‌نن. له‌وساوه خوێنی من لا روومه‌ته‌کانی تۆ سوراو ده‌کا خه‌می تۆش دڵی من لێواو لێو .. له‌وساوه مه‌رگیان له ناخما داکوتاوه، تۆیان برد و منیش بێ‌گیان که‌وتم، که‌سیش نه‌بوو ده‌رگه‌ی وان به‌ردباران کا.
گوێم لێ‌بوو وتت " فریام که‌وه، سنگمیان کردۆته ته‌پڵ و له‌سه‌ر ناوکم به ئه‌سپه دێزه‌کانیانه‌وه خه‌ریکی سه‌ما و سمکۆڵن" به‌ره به‌یانێکی زوو بوو، بواریان نه‌دام له خه‌و راچه‌نم به دوای ئه‌سپه‌کانیانه‌وه، به‌ره‌و بیابان راکێشیان کردم.. بینه‌رانی قه‌راخ ڕێگاکه، هه‌لهه‌له‌یان لێده‌دا که‌س ئاگای له هاواره‌کانی من نه‌بوو نا.. ڕاستره بڵێم که‌س نه‌بوو، بڵێ بۆچ وایان لێکردووم له‌و ڕۆژه‌وه من بێ وچان هه‌ڵدێم و لاقه‌کانم راوم ده‌نێن.. ترس به‌ره‌وپێش پاڵم پێوه ده‌نێ و یاداوه‌رییه‌کانم به‌ره‌و دوا په‌لکێشم ده‌که‌ن.. له هه‌ر گوند و شارێ، خۆزگه‌یێ له‌هه‌ر ولات و کیشوه‌رێ، نیشتمانێك و یاداوه‌رییه‌کم لێ به‌جێماوه..
ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نم، گه‌رده‌خۆڵی پرش و بڵاون له پارچه‌کانی تۆ ده‌چن.. له پارچه‌ی نامه‌ی دڕاوی دڵدارێکی دڵشکاو ده‌چن.. که‌لێنی لێکترازانیان پڕ نابێته‌وه. هه‌رچه‌ند ده‌که‌م، لایه لایه‌ی دایکم و شه‌رمنه نیگای کچه دراوسێکه‌مان.. قاقای هاوپۆله‌کانم.. ئاراسته‌ی کۆچی باڵنده بێ نیشتمانه‌کان.. وه‌ك سه‌ره‌داوی یاداوه‌رییه ونبووه‌کانم له‌م بیابانه بێ شه‌قامه‌دا بۆ نادۆزرێته‌وه
ئه‌وسا ته‌مه‌نم هێنده‌ی ته‌مه‌نی، کێله بێ ناونیشانه‌کانی هه‌له‌بجه بوو. ئه‌وکات دڵی شکاوی منیش چاوه‌ڕێی ده‌ستێکی ناسك بوو، برینه‌کانی ساڕ‌ێژ کاته‌وه. ئه‌وکات ڕوخساری هه‌ڵبرسکاوم چاوه‌ڕێی کیژۆڵه‌یه‌کی یاخیبوو، به ماچێ، خه‌می دابڕانی له‌سه‌ر بشواته‌وه
به‌لام هه‌ی هوو چاوه‌روانیمان بێ سوود بوو.. نه کیژی خه‌ونه‌کانی من، له ئێواره وه‌ختێکا هات نه خه‌ونی مرۆڤه‌کانی جه‌نگه‌ڵێش، بوو به سه‌رهات نه‌که‌س ده‌زانێ، خێزانه په‌ره‌وازه‌کانی گه‌رمیان چی‌یان به‌سه‌ر هات.
خۆ ده‌بینی منیش؛ خه‌می تۆم لێنیشتووه خه‌می ئازیزانێ، که له ئامێزی تۆدا خه‌ویان لێکه‌وت خه‌می ئازیزانێ، که له کۆڵانه برسییه‌کانی تۆ بێجگه له شه‌ڕ، هیچیان به‌ر نه‌که‌وت
کوان ئه‌وانه‌ی بڕیار بوو: چاوه‌ڕوانی تۆ و کاروانی گه‌رانه‌وه‌ی من، گرێ ده‌ن؟ کوان ئه‌وانه‌ی بڕیار بوو: له یادی کۆستی تۆدا، بلوێری شوانه گومناوه‌کان لێده‌ن؟ کوان ئه‌وانه‌ی، سوێندیان به چاوه‌کانی تۆ.. به پڕچه‌کانی تۆ.. به مه‌مکه‌کانی تۆ، ده‌خوارد؟ کوان له کوێن؟ له ئه‌شکه‌وتا یا له پارله‌مان له مه‌یخانه‌ن یا له له‌شفرۆشگه‌کان؟
مه‌گه‌ر بڕیار نه‌بوو فه‌رشێکی سوور.. له ئاسمانه‌وه تا به‌ر ماڵی تۆ ڕاخه‌ن؟ مه‌گه‌ر بڕیار نه‌بوو پاسپۆرتێك به وێنه‌ی تۆوه، بۆ ئێمه‌ی لانه‌واز به‌ڕێ که‌ن؟ کوان، له‌کوێن؟ خه‌ریکی چین؟ له کام کۆڕدان، کۆڕی گیانبه‌ختکردووانی تۆ، یا کۆڕی دڵدانه‌وه‌ی ئه‌تککه‌رانی تۆ؟
16/03/2007
ناردنی کۆمینت { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 22 له 152 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهزانیاری ئه‌رشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لینکهکانئەنارکۆپێدیائەرشیڤی ئەنارکیستەکان التحرریة الجماعیة کفایە زي نت العربیة زینێت ZNET DadA Web ASF FAU Anarkismo Anarcho-Syndicalism 101 libcom CNT - AIT IWA Anarcho-syndicalisme سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان ئەرشیڤی مارکسیستەکان الحوار المتمدن جمعیت انقلابی زنان افغانستان (راوا) گۆڤاری هونەری ژیله‌مۆ گۆڤاری ڕۆشنبیری، هونەری دالیان بەشێك لە گۆرانییەکانی کاروان عوسمان ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان په‌رتووك په‌رتووکخانه‌ی ئینتەرنێتی کوردی کورد ئای‌تی گروپ زانستپه‌روه‌رانی کورد فێربوونی نۆ زمان به وێنه و ده‌نگه‌وه سرودی ئینته‌رناسیونال مركز افاق اشتراكية للدراسات السياسية دەنگ ڤەرسین ڕەمۆ هۆرامان تەنیا شنە وتە لیستی بلاگه کوردییه‌کان کاوشگر خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم به ڕێنووسی لاتینی گۆرانی کوردی MP3 گۆڤاری فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان Romaan فه‌رهه‌نگی کوردی هه‌نبانه بۆرینه ئاڤاست ئه‌نتی ڤیروس چینهکاندوا بابهتهکانچیتر ڕێژە* نابەستمدهوڵهت و کۆمه‌ڵگه ئه‌نارکیزم و هونه‌ر کرۆنشتات «Kronstadt»، ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و سه‌ربازان له دژی دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان ئه‌نارکیزم گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی شه‌شه‌م : هه‌ولێر ده‌نگدانی گشتی و مافی هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می دیموکراتی ناڕاسته‌وخۆدا* بنچینه‌كانی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه (IWA)* خه‌ڵکینه، هه‌ڵاکه‌ی میری هه‌رێم له‌سه‌ر که‌رکووك، چی به‌سه‌ر هات؟! سێکس، چین* و شاژنی ئینگلاند نەوت و خوێن ئاشتى مه‌رگ و شه‌ڕى ژيان مه‌ته‌ڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی لیستی کوردان له هۆڵی بڕیاردان له به‌غداد* گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان ڕۆژ ژمێر
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||