خەمی نان و خەونی ئازادی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/بەشی دووه‌م : لە فرۆکەخانەی «بەکرەجۆ»وە بۆ پایتەختی زبڵ29.07.2007 لەگەڵ نیشتنەوەی فرۆکەکە، چەپڵەڕێزانی هاوگەشتەکان، پەلەپەل و هەڵپەی دابەزینی گەشتیارە کوردەکان، لەوە ناوئومێدیان کردم، کە تەنانەت کوردەکانی ئەوروپاش بیانەوێت لە ئەوروپا شتی نوێ و جوان فێربن و دەستبەرداری نەریتە ناشیرینە خێڵەکییەکانی کوردەواری ببن. یەکەم بەرچاوکەوتنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، درۆ و پاگەندەکانی کوردی دۆ نەدویم لەمەڕ فرۆکەخانەکە بۆ دەرکەوت، ئاخر بە بەراورد لەگەڵ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی وڵاتانی هەژار و دواکەتوو، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نەك ناکرێت، بە فرۆکەخانەی نێوخۆیی بیچوێنین، بەڵکو تەنیا دەکرێت بەخاڵی هاتووچۆ و پشکنینی نێوان دوو وڵات دابنرێت. وەك لە ئەوروپا ڕاهاتووین، چاوەڕێی دەستوبرد و پێشوازییەکی ئاسایی بووین. پیاوەکانی ئەمن*، وەك ئاساییشەکانی سەردەمی بەعس کەوتنە سوڕانەوە و مۆڕخواردنەوە بەناو گەشتیارانی سەرەگرتوودا. لەوە دەچوو بیانەوێت کەسێك شتێك بڵێت یا دەیانەویست خەڵکی چاوترسێن بکەن. هەرزوو کەوتنە سەرەبڕی بۆ کەسانێکی سەربەدەسەڵات کە یا لە ئەوروپا یا لە گەشتی ئەوروپاوە گەڕابوونەوە. له چاوی زۆرێك له گه‌شتیاره‌کاندا، توڕه‌ییه‌کی بێ سنوورم به‌دی ده‌کرد. له نیگاکانیاندا ده‌یان توانج و پرسیاریان ئارسته ده‌کردم. بۆ من و زۆرێك، مۆڕخواردنه‌وه‌ی ئه‌منه سه‌وزه‌کان، نائاشنا نه‌بوو، جاران به‌عسییه‌کان له خاڵی پشکنین و پالاماره‌کاندا ئه‌م رافتارانه‌یان وه‌ك دنه‌ده‌رێك بۆ ده‌رخستنی نه‌یارانیان به‌کار ده‌برد. ئه‌مانیش هه‌م بۆ چاوترسێنی خه‌ڵکانێك ده‌مێکه له که‌شی تۆقاندن و داپلۆساندن دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، هه‌م بۆ به‌ده‌نگهێنانی نارازییانان. خێرا خێرا که‌سگه‌لێك که سه‌ربه‌خۆیان بوون ده‌یانووت، کاك فلانه که‌س چۆنی یا ده‌یانپرسی کاك فلانه‌که‌س لێره نییه؟ چوونەژوورەوەی گەشتیاران لە سێ خاڵەوە بوو: یەکەم بۆ بیانییەکان، دووەم و سێیەم بۆ کوردستانیان - خۆیان واته‌نی- (عیراقییان). گەشتەکەی مە تەنیا 140 کەس بووین، بەڵام لەبەر ڕاگرتن و سەرەبڕی و پرسیاری بێ واتا، لە خۆمان بێزار بووبووین. بەهیچ شێوەیەك پەککەوتە و مناڵدار لەبەرچاو نەدەگیران، تەنیا سەربەدەسەڵاتبوون و لێپرسراوبوون کارتی جۆکەری سەرەبڕی بوون. پاش ماوەیەکی زیاتر لە (30) سی خولەك نۆرەی من هات، دوای بەیانی باش لێکردن، پاسپۆرتەکەم دایە دەستی خاتوونێك. پاش ژماردنی لاپەڕەکانی پاسپۆرتەکەم، لێی پرسیم لە کوێوە هاتووی؟ بێ واتاترین پرسیار! ئاخر هەفتەی یەك گەشت دێت، ئەویش لە «میونیخ»ی «ئاڵمان»ەوە، ئیتر پرسینی ئەمە، بێجگە لە گەوجییەتی کارمەندەکە چیتر دەگەیێنێت؟ وتم ئاڵمان. وێبکامێرایەکی دانابوو و وتی سەیری کامێراکە بکە. خێرا ترسم لێ‌نیشت، بە خۆمم وت داوای پارەی وێنە گرتنەکەم لێ نەکات، بەم گیرفان بەتاڵییەوە چی وەڵام بدەمەوە، کێ باوەڕ بە کەسێك دەکات لە ئەوروپاوە بێتەوە و پارەی پێ نەبێت، کێ لەوە دەگات، کە من بوون و نەبوونم لە جانتاکەمدا ڕۆیشت. بە پرسیارێکی تر دایچڵەکاندم "چەند لێرە دەمێنیتەوە"، هەرچەندە پرسیارەکەی ناڕۆشن و نابەجێ بوو، بەلام زوو تێگەیشتم و وتم هێشتا بڕیارم نەداوە. وتی لەبیرت نەچێت لە ماوەی دە ڕۆژدا سەردانی پاسپۆرت و مانەوە بکە. بە سوپاسەوە جێمهێشت و چوار میتر پاش وی خاتوونێکی تر لەسەر ڕێگەکە ڕاوەستابوو و داوای پاسپۆرتی لێکردم و منیش دامە دەستی و دیسانەوە ئەویش پەرەکانی ژماردەوە و وتی بەخێر بێیتەوە. لەویش تێپەڕیم و بەخۆشییەوە بۆ دۆزینەوەی پێشوازیکەرانم بەناو خەڵکەکەدا چاوم گێڕا. بەڵام کەسیانم نەدیت. لەوێ تێپەڕیم و چوومەدەر، هەر کەس نەبوو و دیتم مینی باسێك و ترۆمبێلێکی بارهەڵگری گچکە وەستاون، منیش سەرکەوتمە ناو مینی باسەکە و ئاوڕێکم لە ترانزێت دایەوە، وێنەیەکی «جەلال تاڵەبانی» لە چەشنی وێنەکانی «سەدام حوسەین» لە نووسینگەی فرۆکەخانە هەڵواسرابوو، به گه‌وره‌ییش نووسرابوو "فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی". وێنه‌که و ناوه‌که، له‌و ساته‌دا ته‌نیا ڕیکلامی سپێناخه‌که‌ی «پاپای» وه‌بیرهێنامه‌وه. مینی باسەکە ماوەیەك ڕۆیشت و پاش که‌مێك ڕاوەستا، پێشوازیکەران لە سەر شەقامی سەرەکی فرۆکەخانە – دروستر بڵێم، له ده‌شته‌که‌ی به‌کره‌جۆ- وەستابوون، هەرکەسە و کەوتە جانتا داگرتن و ماوەیەك چاوەڕێی تاکسیمان کرد. لەبەر ئەوەی کە ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی تاکسییە ناخۆییه‌کان (ناسه‌وزه‌کان) دەکەن، تاکسی دەست ناکەوێت. لە تاوا چاوەڕوانیگەران بۆڵەبۆڵیان بوو " بۆچ ئەوەی لە خۆیان بێت و لێپرسراو بێت یا کەسێك بناسێت، بۆی هەیە بچێتە ناوەوە و ئەوەشی لە خۆیان نەبێت، دەبێت لەسەر ئەم شەقامە چۆڵە و لەم دەشتەدا بوەستێت؟"، بەراستی لەو چۆڵاییەدا وەستان جێی مەترسییە، بۆی هەیە گەلەگورگ پەلامارت بدات، یا ئەوەی باندێکی سەربەدەسەڵات بتفرێنێت و کەسیش ناتوانێت ڕێیان لێ بگرێت. ناچار بە پیادە کەوتینەڕێ، سەد میترێك ئەولاتر ترۆمبێلێك وەستا و فەرمووی لێ‌کردین. شۆڤێرەکە دابەزی و وتی بۆ کوێ دەچن، فەرموون سەرکەون. شۆڤێرەکە بە دوای کەسێکی خۆیدا هاتبوو و ئێمەی تا سەهۆڵەکە گەیاند و لەوێوە پەیداکردنی تاکسی ئاسان بوو. ماڵی ئاوا، که‌مێك نائومێدیم ڕه‌وییه‌وه. ئاخر کاتێك که دیتم ته‌نیا که‌سوکاری لێپرسراوان و ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌توانن بچنه شوێنی تایبه‌تی چاوه‌ڕوانیکردن، به ته‌واوی له کۆمه‌ك له که‌سێکه‌وه به‌و نیوه‌شه‌وه دره‌نگه و له‌و ده‌شته چۆڵه‌ی به‌کره‌جۆدا، نا‌ئومێد بووم. چەند ساڵ بوو، کوردستانم نە دیتبوو و لە دەمی ئەم و ئەوەوە زۆرم لەمەر مۆدێرنایزەکردنی شار حه‌یاته‌که و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و ئەوروپاکردنی کوردستانم بیستبوو. بەلام ئەوەی دیتم تووشی داچڵەکان و وڕبوونی کردم، ئه‌وه‌ی دیتم، وێرانەیی سلێمانی بوو لەو دەمەو بەیانەدا. تاریکایی باڵی بەسەر زۆر بەشی شاردا کێشابوو، گڵۆپی ماڵە دەوڵەتمەندان لێرە و لەوێ، ڕۆژانی پێشمەرگایەتی وەبیر هێنامەوە، کاتێك کە شەوان چرای گوندەکان لە دەشتی شارەزووردا لە دوورەوە دەدرەوشانەوە. شار رەنگی هەتیوی لێنیشتبوو. له‌و کاته‌دا قسه‌یه‌ك باو بوو "ئه‌مشه‌و شه‌وی سه و پێشمه‌رگه‌یه". به‌ڕاستی دیمه‌نی سلێمانی له‌و نیوه‌شه‌وه‌دا، که زۆربه‌ی شار تاریکستان و تاك و ته‌را بالاخانه و کۆشکی فیرعه‌ونه‌کان، چراخان بوو، له‌و چۆڵاییه‌ی سه‌رشه‌قامه‌که‌ی فرۆکه‌خانه‌وه، ده‌کرا بڵێی ئه‌مشه‌و شه‌وی گورگ و سه‌رمایه‌دارانه! هەر لە دەرگەوە تا ناوەندی شار، تابلۆی گەورە و وێنەی مۆبایل بە زمانی تورکی و ئینگلیزی و فارسی و کوردییەکی بێ سەرەوبەرە، چ لە «کەرکووک»ەوە بێیت و چ لە «عەربەت»ەوە، دەچەقنە چاوت. شار لە مەزاتخانەیەکی گەورە دەچێ و دانیشتوانی لە کڕیارانی ئەو بازارە. پەرتووکخانە و پەرتووکفرۆشیی سەرشەقامەکان بێ‌ناز کەوتوون و بازاری مۆبایل و میکیاژفرۆشەکان جمەی دێ و شۆستەکانیان لە ڕێبواران داگیرکردووە. قیر و نیشانەکانی هاتووچۆ لە شەقامەکاندا وەك بیرەوەرییەکی سەدەی پێشوویان لێهاتووە. بوونی چەکداری بێ ئەژمار، وێنای بارێکی نائاسایی بە شار بەخشیوە. دوو شت، له کوردستاندا چاوترسێنت ده‌که‌ن، یه‌که‌م موڕه‌ی پۆلیس و ئه‌منه‌کانی ده‌سه‌ڵات، دووه‌م نرخی شتومه‌ك به‌گشتی. هه‌موو کون و قوژبنێك ئه‌منێکی به مووچه یا بێ مووچه، چاودێری خه‌ڵك ده‌کات. چاودێری که‌سانی رامیار و نارازی نه‌ك چاودێری میت و ئیتلاعات و کۆنه‌به‌عسی. چونکه ئه‌وانه له ترومبێلی شووشه تاریك و به پاسه‌وانی تایبه‌ته‌وه له‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری کوردستان ئازادانه ته‌ی ده‌که‌ن و که‌س ناوێرێت پێیان بڵێت به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه! بە تێگەیشتنی جاران بۆ شار، ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا و شەقامی خاوێن، جیاکەرەوەی شارن لە لادێ. هەرچەندە لە ئەوروپا به‌هره‌مه‌ندبوون لە خزمەتگوزاری و دارابوونی ئاو و ئاوەڕۆ و شەقامی قیرتا و شارەوانی، گوندی بە شار گەیاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتاکە بە چوار ڕەگەزەکەی شارستانی دادەنرێن. ئەگەر گەشتیارێکی بێلایەن سەردانی کوردستان بە گشتی و سلێمانی وەك شارێکی پێشکەوتووی جاران بکات، ئەوا لە سەراپای شاردا، ئەگەر گەڕەکی فیرگەونەکانی لێدەرکەی، ئەو چوار ڕەگەزەی به‌یه‌که‌وه و هاوکات بە ئەستەم بۆ پەیدا دەبن! هەر لەگەڵ دەنگەدەنگی گەرەك، کەوتمە خۆم و چوومە ناوبازار. چەند میترێك لەماڵ دوور نەکەوتبوومەوە، قوڕ و لیتەی کۆڵان پانۆڵەکەی سواق دام. ماڵی خۆمان، کە هەر لەگەڵ گەیشتنم، باسی دوو ڕۆژ جارێك نۆرە ئاویان بۆکردم، ئەویش ئەگەر گرفت نەیێتە رێ. نۆرە ئاو، یادگاری ڕۆژانی لادێ بوو، کە لەدەم باخەوان و وەرزێڕەکانه‌وە بیستبووم، کەچی براکەم لە ئەپریلی 2007دا شەونخوونی دەکێشا، نەکا شەو کاتژێر دوو ئاو بێتەوە و ئه‌مان ئاگایان لێ نەبێت. لە براکەمم پرسی، ئەدی بۆ ماڵە دراوسێکەتان ئاوی هەیە، وتی "ئەوان دەوڵەتمەندن و کارەبایان هەیە و بە مۆتۆر ئاوەکە دەکێشن و کە تانکییەکانیشیان پڕ دەبن، نایگرنەوە و ئیتر بەو جۆرە ئێمە ئاوبراو دەکەن". لێم پرسی ئەی بۆچ پێیان ناڵێن یا شارەوانی ئاگادار ناکەنەوە؟ لە وەلامدا وتی " تۆ هێشتا خەیاڵی ئەوروپا بەری نەداوی، برام. لەم رۆژەدا کێ دەوێرێت شتی وا بەکەس بڵێت یا بچیتە لای شارەوانی، بۆی هەیە بە تیرۆریست بتدەن بەگرتن یا خودی شارەوانی بتکەنە گاڵتەجاری خۆیان. ئەوەی دەوڵەتمەند بێت، دەسیشی دەڕوات و تەلەفۆنێك بەسە بۆ ئەوەی شەو بکوتنە سەرت و لە زیندانە شاراوەکاندا بێ سەروشوێنت بکەن". ئه‌م قسانه ڕۆژانێکیان به‌بیرهێنامەوە، کە شەوانە لە ترساندا لە ماڵی خۆمان نەدەخەوتین، موچرکێك بە جەستەمدا هات. ڕەشەبا هەڵیکرد، تەپوتۆز و کیسەی نایلۆن ئاسمانیان تەنی، لە چەند میترێکەوە توانای دیتنی خانووەکانی دەوروبەرم نەبوو، ئەو وێنایانەی هێنایەوە بەرچاوم، کە ڕزگاربووانی ئەنفالەکان لە بیابانەکان دەیانگێڕانەوە. دەتوانم بڵێم شار نەما و کەوتینە بیابان یا جیهانێکی خۆڵاوی. دیاردەیەکی هەمەلاگیر، دیاردەی ڕوخاندنی خانووە کۆنەکانە و جێگرتنەوەیان بە خانووی چەند نهۆم. لەوانەیە کەسانێك هەبن، بەمە دڵخۆش بن و سیمای پێشکەوتنیان تێدا ببینن، بەلام بەلای منەوە قوتبوونەوەی ئەو بالاخانە بێ نەخشانە، وێنای پرچێکی خراپ تاشراو بە شار دەدەن. قوتبوونەوەی دوو بالاخانە لەملاو لەولای خانوویەکی یەک نهۆمدا، بێجگە لە ناشیرینی و تێکدانی سیمای گەڕەك، دەبێتە هۆی بەرگرتنی خۆر و تەنانەت دیتنی ئاسمان و ئەستێرە لە کەسانی تر. ئەمە بێجگە لەوەی لە سەدا نەوەدی ئەو خانووە تازانە، باخچە و دار و درختیان تێدا نییە و ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدان و پیسبوونی کەش و هەوا. پاش شازدە ساڵ وەدەرنانی هێزەکانی ڕژێمی بەعس لە کوردستاندا و پاش چوارساڵ لە رووخانی ئەو ڕژێمە هێشتاکە نیشانە و سیمبولەکانی هەر زیندوون و لە ئارادان. پرسێارێك کە لەگەڵ دیتنی هەر ئەستێرەیەکی هەشت پاڵوودا دەچەقێتە چاوت، ئەمەیە: ڕۆشنبیرانی مە لە کوێدا پرخەی خەویان دێ و ڕەوتی ڕۆشنبیریمان لە کوێدا چەقیوە؟ ڕۆشنبیرێك هێشتاکە ئەستێرە هەشت پاڵووەکانی بەعس جوانی بە شارەکەی ببەخشێت و چێژی لێوەرگرێت. دەبێت خەریکی چ کایەیەك بێت، ئاوا نەیپەرژێتە سەر ئاسەوارسڕینەوەی «بەعسیزم» لە کۆمەڵگەدا و ڕەنگکردنەوەی ئەستێرە هەشت پاڵووەکان لەو وڕبوونە داینەچڵەکێنێت، دەبێت چاوەروانی چیمان لێی هەبێت، داهێنان یا سواقدانەوەی دوێنێ و ڕازیکردنی دڵی ده‌سه‌لات؟ ناردنی کۆمینت { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 25 له 152 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهزانیاری ئه‌رشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لینکهکانئەنارکۆپێدیائەرشیڤی ئەنارکیستەکان التحرریة الجماعیة کفایە زي نت العربیة زینێت ZNET DadA Web ASF FAU Anarkismo Anarcho-Syndicalism 101 libcom CNT - AIT IWA Anarcho-syndicalisme سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان ئەرشیڤی مارکسیستەکان الحوار المتمدن جمعیت انقلابی زنان افغانستان (راوا) گۆڤاری هونەری ژیله‌مۆ گۆڤاری ڕۆشنبیری، هونەری دالیان بەشێك لە گۆرانییەکانی کاروان عوسمان ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان په‌رتووك په‌رتووکخانه‌ی ئینتەرنێتی کوردی کورد ئای‌تی گروپ زانستپه‌روه‌رانی کورد فێربوونی نۆ زمان به وێنه و ده‌نگه‌وه سرودی ئینته‌رناسیونال مركز افاق اشتراكية للدراسات السياسية دەنگ ڤەرسین ڕەمۆ هۆرامان تەنیا شنە وتە لیستی بلاگه کوردییه‌کان کاوشگر خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم به ڕێنووسی لاتینی گۆرانی کوردی MP3 گۆڤاری فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان Romaan فه‌رهه‌نگی کوردی هه‌نبانه بۆرینه ئاڤاست ئه‌نتی ڤیروس چینهکاندوا بابهتهکانچیتر ڕێژە* نابەستمدهوڵهت و کۆمه‌ڵگه ئه‌نارکیزم و هونه‌ر کرۆنشتات «Kronstadt»، ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و سه‌ربازان له دژی دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان ئه‌نارکیزم گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ دوابه‌ش گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی شه‌شه‌م : هه‌ولێر ده‌نگدانی گشتی و مافی هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می دیموکراتی ناڕاسته‌وخۆدا* بنچینه‌كانی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه (IWA)* خه‌ڵکینه، هه‌ڵاکه‌ی میری هه‌رێم له‌سه‌ر که‌رکووك، چی به‌سه‌ر هات؟! سێکس، چین* و شاژنی ئینگلاند نەوت و خوێن ئاشتى مه‌رگ و شه‌ڕى ژيان مه‌ته‌ڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی لیستی کوردان له هۆڵی بڕیاردان له به‌غداد* گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ به‌شی پێنجه‌م : که‌رکووك نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئەلتەرناتیڤی ڕه‌وتە رامیارییه‌کان ڕۆژ ژمێر
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||