به‌ره‌و ئه‌نارکیزم
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. له فاسییه‌وه: هه‌ژێن
له بلاوکراوه‌کانی سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان
به‌ره‌و ئه‌نارکیزم
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. له فاسییه‌وه: هه‌ژێن
له بلاوکراوه‌کانی سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان
ئێریکۆ مالا‌تێستا
٢٠ی سێپتەمبەری ١٩٢١
و. لە فارسییەوە:
له‌بەردەم لێژنه‌ی سوێندخۆران (بڕیاردانی)ی میلان‌دا تێڕوانینگه‌لێكم له‌مه‌ڕ خه‌باتی چینایه‌تی و پرۆلیتاریا ده‌ربڕین، كه ڕه‌خنه و سه‌رسوڕمانێكی زۆریان وروژاند. وا لێرەدا بە ورده‌كارییه‌كی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و تێڕوانینانه.
لەوێدا زۆر بە توڕه‌ییه‌وه به‌رامبه‌ر به تۆمه‌تبارکردنم بە هەڵخڕاندنی نەفرەت ناڕه‌زایه‌تیم ده‌ربڕی؛ ڕوونم كرده‌وه، كه له پاگه‌نده‌كه‌مدا هه‌رده‌م ویستوومه بیسه‌لمێنم، كه تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پەیوەندییان به شەڕەنگێزی سه‌رۆكێك یا سه‌رۆكێكی تر، فه‌رمانڕوایه‌ك یا فه‌رمانڕوایه‌كی ترەوە نییە، به‌ڵكو سەرچاوەیان بۆ میرییه‌كان و ده‌زگەکان دەگەڕێتەوە؛ له‌به‌ر ئه‌وه، ڕێگه‌چاره له گۆڕینی دانه دانه‌ی ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایانه‌دا نییه، لەبری ئەوە پێویسته ئه‌و بنچینه‌یه كه مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا سەروەر دەکات، له‌ناو ببرێت؛ هه‌روا هەردەم ڕوونم كردووەته‌وه، که پڕۆلیتێره‌كان، وه‌ك تاك، له بۆرژواكان باشتر نین، به هه‌مان شێوه كه بەڵگەکان نیشانی ده‌دەن، کاتێك کە كرێكارێك بەڕێکەوت بە ڕێوشوێنی دەوڵەمەندی و فەرماندان دەگات، وه‌ك بۆرژوازییه‌كی ئاسایی ڕه‌فتار ده‌كات، بەڵکو خراپتریش.
وه‌ها ده‌ربڕینگه‌لێك شێوێنراون و هه‌ڵگێردراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن چاپه‌مه‌نییه‌كانه‌وه خراپ لێكدرانه‌وه و هۆی ئەوەش ڕوونه. ئه‌ركی چاپه‌مه‌نی بەکرێگیراو، پارێزگارییه له به‌رژه‌وه‌ندی پۆلیس و چەپاولگەران، شاردنه‌وه‌ی سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ناركیزمه له خه‌ڵك و هەوڵدان بۆ متمانەدان بە داستانگەلێك لەمەڕ ئه‌ناركیسته‌كان کە بە ڕکاوی و تێکدەریان دەچوێنن؛ چاپه‌مه‌نییه‌کان ئه‌وە وه‌ك ئه‌ركێك ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه دەبێت دان بەوەدا بنێین، كه ئه‌وان زۆر جار له نیازپاكییەوە، لە نەزانی و سادەیی دیارەوە ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له‌و كاته‌وه‌ی كه ڕۆژنامه‌گه‌ری، وەك پیشەییەك، تا ئاستی كار و كاسبی دابه‌زیوە، ڕۆژنامه‌گه‌ران نه‌ك ته‌نیا هه‌ستە مۆڕاڵییەکانیان له‌ده‌ست داون، به‌ڵكو، هه‌روا پاکی هزرییشیان لەدەستداوە، ئەوەی کە بابەتێك نەزانن، لەبارەیەوە نەدوێن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئێریکۆ مالا‌تێستا
ئۆکتۆبه‌ری 1922
و. لە فاسییەوە: هەژێن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له بین Bienne ی سویسرا بۆ په‌نجاهه‌مین ساڵیادی ئه‌نجومه‌نی Saint Imier به‌رپا كرا، هاوڕێ بێرتۆنی (Bertoni) و من بۆچونگه‌لێكمان ده‌ربڕین، كه هاوڕێ كۆلۆمێر (Colomer) پێی خۆش نه‌بوون. هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه له ئازادی Libertaire ی پاریس‌دا نووسیویه‌تی، دڵنیایه بۆچوونه‌كانی ئێمه له‌ته‌ك ئامانجی ئاراسته زیندووەکانی بزاڤی ئه‌ناركیستی هاوچه‌رخ ناته‌بان. وی ده‌نووسێت، هاوڕێیانی ئاڵمانی، ئیسپانی، ڕوسی، ئه‌مه‌ریكایی و ... که له‌و ئاماده له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بوون، هه‌ر وه‌ك خودی خۆی، به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌کانیان خواردووه و توڕه بووبوون “émus et presque indigné”.
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئایا پێكهاتە و ڕێكخستنی ئەو ڕێكخراوه‌ییە كۆمه‌ڵایه‌تییانە كه هەن، له‌ناویان به‌رین؟ به‌ڵێ، به دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه له‌سه‌ر پێکهاتە سه‌ركوتگه‌رەکان بێت؛ به‌ڵام ئه‌وانه سەرەڕای هه‌موو شتێك، ته‌نیا به‌شێكی بچووكن له ئاڵۆزی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. پۆلیس، سوپا، زیندانه‌كان و دەسەلاتی دادوەری پێکهاتەی به‌هێزن بۆ خراپەکاری، كه به شێوازی مشەخۆرانە كارده‌كه‌ن. پێکهاتە و ڕێكخستنەکانی تری كارگێڕی، چ بۆ باشتركردن یا بۆ خراپتركردن، جۆری ژیانی مرۆڤ دا‌بین ده‌كه‌ن؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به پێکهاتەی باشتر جێگه‌یان بگرینه‌وه، له‌ناوبردنی ئه‌و دەزگایانە ناتوانێت به‌سوود بێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
هیچ كه‌س ناتوانێت به دڵنیاییه‌وه دادوه‌ری بكات، كه چ كه‌سێك ڕاست دەکات و چ كه‌سێك هەڵەیه، چ كه‌سێك له ڕاستییه‌وه نزیكتره یا لەسەر باشترین ڕێگه‌یە بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین باشە بۆ هەر كه‌سێك و بۆ هه‌مووان. ئازادی هاوده‌م بە ئه‌زموون، ته‌نیا ڕێگه‌یە بۆ په‌یبردن به ڕاستی و ئەوەی چ شتێك باشترینە؛ هەروا ئازادی لە ئارادا نابێت، ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌ڵه‌كردن، ڕه‌تبكرێته‌وه.
به‌ڵام كاتێك كه‌سێك له ڕووی ڕامیارییه‌وه، نه‌ك فیلۆسۆفییه‌وه، قسه له‌سه‌ر ئازادی ده‌كات، كه‌س هۆشی بۆ دێوی میتافیزیكییانه‌ی مرۆڤی دابڕاو (ئه‌بستراکت) ناچێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونی هه‌یه و وه‌ك هه‌ندێك له خواكان ”توانای کردنی هەر شتێکی هەیە، كه ئاره‌زووی بکا” پڕ به واتای وشه.
كاتێك كه كه‌سێك قسه له ئازادی ده‌كات، له بارەی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كەوە ده‌دوێت، كه تێیدا هیچ كه‌س ناتوانێت كه‌سانی تر به‌بێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رهه‌ڵستی توند، ملکه‌چ بكات، له‌وێدا، لە سەرووی هەموو شتێکەوە، هیچ كه‌س ناتوانێت بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ‌بێت و هێزی کۆمەڵایەتی بۆ سه‌پاندنی ئارەزووه‌كانی خۆی به‌سه‌ر كه‌سانی تر و گروپەکانی تردا كه سه‌رچاوه‌ی هەموو ده‌سه‌لاتێکن، بەکاربەرێت.
مرۆڤ پێرفێكت نییه، به‌مه ڕازین. به‌ڵام ئەمە لە به‌ڵگه‌یه‌ك زیاترە و له‌وانه‌شه به‌هێزترین به‌ڵگه‌ش بێت، تا چه‌كی "به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی تاکەكه‌سی" نه‌درێته ده‌ست كه‌س.
مرۆڤ پیرفێكت نییه. به‌ڵام ئه‌ی له كوێ مرۆڤ ده‌توانێت که‌سانی وا په‌یدا بكات، كه نه‌ك ته‌نیا بۆ به ئاشتی ژیان له‌ته‌ك که‌سانی تردا به ئه‌ندازه‌ی پێویست باش نه‌بن، به‌ڵکو هه‌روا که‌سانی واش که لێهاتووی كۆنترۆڵی ژیانی كه‌سانی تریشیان به شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایانه هه‌بێت؟ به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه وه‌ها كه‌سانێك هه‌بن، ئه‌ی چ كه‌سێك دیاری‌یان ده‌کات؟ ئایا ئه‌وان به‌خۆیان خۆیان ده‌سه‌پێنن؟ ئەی ئه‌وه كێیه كه ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌لستی و توندوتیژی ”تاوانباران” ده‌یانپارێزێت؟ یا ئایا ئه‌وان له‌لایه‌ن ”که‌سانی شکۆدار”ه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، که‌سانێك که وه‌ك نه‌زان و شه‌ڕانی، دوور له‌وه‌ی که بتوانن ئاشتیانه بژین، وێنا ده‌کرێن، ئەی چۆن له پڕێکدا ده‌بنه خاوه‌نی ته‌واوی باشییه‌كان، كاتێك که پرس و پرسیاری هه‌ڵبژاردنی سه‌روه‌رانیان دێته پێشه‌وه؟
ئه‌رشیڤی نووسه‌ر: نووسینەکانی تری نووسەر:
http://dwardmac.pitzer.edu/anarchist_archives/malatesta/Malatestaarchive.html
13ی ئایاری 2010
![]()
ئه‌مڕۆ یادی ٢٣ ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ١٩٨٧ بوو و وه‌ك هه‌موو ساڵێك که‌وتمه‌وه یادی ئه‌و هاوپۆڵ و هاوه‌ڵ و هاوڕێیانه‌ی که له‌و ڕۆژانه‌دا سه‌رقاڵی کار و خه‌بات بووین. هه‌روا وه‌ك هه‌موو ساڵێك که‌وتمه گه‌ڕان به‌ناو ئینته‌رنێتدا، به‌و هیوایه‌ی یاداوه‌ری یا نامه‌یه‌کی هاوپۆلانی ئه‌و ده‌مه یا هاوخه‌باتانی ئه‌و ڕۆژگاره له‌مه‌ڕ ڕاپه‌ڕینه‌که‌م به‌رچاو بکه‌وێت. داخه‌که‌م ئه‌و خۆزگه‌یه‌م وه‌ك ساڵانی ڕابوردوو ناکام مایه‌وه و له‌بری ئه‌وه کۆمه‌ڵێك بابه‌ت و وتوێژم به‌رچاوکه‌وتن، که باس له‌وه ده‌که‌ن، له‌و ڕۆژانه‌دا ڕێکخستنه نهێنییه‌کانی ناو شار له‌و خۆپیشاندانه‌دا چالاك بوون. له شوێنی خۆیدا له‌و باره‌وه قسه و یاداوه‌ری خۆمم له‌سه‌ر ئه‌و راپه‌ڕینه له یادی ١٣ ساڵه‌یدا له ژماره یه‌کی گۆڤاری فه‌رهه‌نگی- کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان ل٢٨دا له‌ژێر سه‌ردێڕی «چه‌خماخه‌ی شۆڕشی به‌رد»١ و هه‌روه‌ها له یادی ٢١ ساڵه‌یدا وتارێكم له‌ژێر سه‌ردێڕی «ڕاپه‌ڕینی ١٣ی ئایاری ١٩٨٧ی هه‌ڵه‌بجه و مێژوویه‌کی به ئه‌نقه‌ست له‌بیرکراو»٢ وتارێکی ترم وه‌ك به‌شێك له زنجیره یاداوه‌رییه‌کانی گەشتی دووەم بۆ کوردستان له‌ژێر سەردێڕی گەشتێك بۆ بیرەوەریستان/ هەلەبجە نووسیوه و له‌و باره‌وه قسه‌ی خۆمم کردووه و وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه‌م داوه‌ته‌وه، که ده‌خوازن مێژووی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بشێوێنن و بیکه‌نه که‌شکۆڵی پڕ تاوانی ئه‌و پارتانه‌وه که له‌و ڕۆژگاره‌دا دژی ڕاپه‌ڕینه‌که بوون و ئاماده‌ی هاوکاری جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه‌ی هه‌له‌بجه نه‌بوون، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو وانه‌یان له‌و ڕاپه‌ڕینه وه‌رنه‌گرت و نه‌یانتوانی بیکه‌نه سه‌رمه‌شقی شێوازێکی نوێ له خه‌بات بۆ ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری و به‌رده‌وام، به‌ڵکو بوونه به‌رله‌شکری سوپای پاسداران و چه‌خماخه‌ی شۆڕشی جه‌ماوه‌رییان خامۆش کرد و زه‌مینه‌یان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی دیکتاتۆره‌که‌ی عروبه که ساڵێك له‌وه‌به‌ر گه‌ڕه‌کێکی گه‌وره و شۆرشگێڕی ئه‌و شاره‌ی وێران کردبوو، له‌بار کرد.
درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا

باوه‌ڕی گشتی ئه‌وه‌یه، له‌بەر ئەوەی كه ئێمه خۆمان به شۆڕشگێڕ نێو ده‌به‌ین، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه ئه‌ناركیزم به یه‌ك لێدان به‌دی بێت؛ لێدان وه‌ك سه‌ره‌نجامی ده‌ستبه‌جێی یاخیبوون، كه به توندوتیژییه‌وه هێرش بۆ هه‌رچییه‌ك كه هه‌یه ده‌بات و به پێکهاتەی كه‌تواری تازه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تێڕوانینه تەنانەت له نێو هه‌ندێك هاوڕێیاندا كه شۆڕش به وه‌ها شێوازێك ده‌رك ده‌كه‌ن، بوونی نییه.
درێژه‌ی بابه‌ت...

من وەك فێرکار (مامۆستا)ێك دەمێنمەوە و تۆش زیندانەوان!
زنوس، خوای خوایان فەرمانی دا تاکو پرۆمتەی سەرپێچیگەر زیندانی بکەن و بەمجۆرە بوو بەسەرهاتی من و تۆ لێرەوە دەستی پێ‌کرد.
تۆ بوویتە میراتگری زیندانەوانانی زنوس تاکو ڕۆژانە ببیتە پاسەوانی نەوەیەك لە دریژبوونەوەی خۆرەتا و ڕۆشنی و بۆ من و تۆ زیندان دوو واتای جیای پەیدا کرد. دوو کەس، دوو دیوی دیوار دەرگەیەکی ئاسنین هەیە و ڕۆژنەیەکی گچکە تێیدا، تۆ لە دەرەوەی بەندیگە و من لەناویدا.
شتێکی باش دەبێت کە یەکتر باشتر بناسین
من فێرکار ... نا نا....
من فێریاری (قوتابی) «سەمەدی بیهرەنگی»م، ئەوەی کە «الدوز» و« قاڵاوەکان» و «گچکە ماسی ڕەشی» نووسی، کە هەمووان فێری بزووتنەوە بکات. ئەو دەناسیت؟ دەزانم کە نایناسی.
من فێریاری «خانعەلی»م، ئەو فێرکارەی کە فێری کردین چۆن لەسەر تەختە ڕەشەی پۆلەکەمان نیگاری خۆر بکێشین، کە ڕۆشناییەکەی شەمشەمە کوێرەکان ڕاوبنێت.
دەزانی ئەو کێ بوو؟
من هاوکاری «بەهمەنی عیزەتی»م، پیاوێك کە هەمیشە بۆنی بارانی لێدەهات و مرۆڤێك کە هێشتاکە خەڵکی کرماشان (کرمانشاە) و دێهاتەکانی لەتەك یەکەمین پاییزە باران ئەویان بیردەکەوێتەوە، ئەرێ بەراست دەزانی ئەو کێ بوو؟ دەزانم کە نازانی.٢
منی فێرکار، لە فێریارەکانمەوە خەندە و پرسیارکردنم بەمیرات بردووە.
هەنووکە کە منت ناسی، تۆ لە بارەی خۆتەوە بڵێ، هاوکارەکانت کێ بوون، توندوتیژی و نەفرەتت لە کێوە بەمیرات بۆ ماوەتەوە، دەستبەند و پێبەندەکانت (زنجیرەکانت) لە کێوە بۆ بەجێماون؟ لە سیاچاڵەکانی زوحاکەوە؟
لە بارەی خۆتەوە بڵێ، تۆ کێی؟ تەنیا لە دەسبەند و زنجیر و شەلاق، لە دیوارە پتەوەکانی ٢٠٩، لە چاوە ئەلەکترۆنییەکانی زیندان، لە دەرگە پتەوەکانی مەمترسێنە، چیتر هیچ ترسێك لە مندا دروست ناکەن. توڕە مەبە، هاوار مەکە، بە مشتەکۆڵە بەسەر دڵمدا مەکێشە، کە بۆچی سەرم بەرز ڕادەگرم، داستانی مشتەکۆڵەی تۆ و سەری ژنە زیندانییەکەم لەبیرە.
لێم مەدە، کە بۆچی گۆرانی دەڵێم، من کوردم، باوایانی من ئەویندارییان، دەردەکانیان، خەباتیان و بوونیان لە گۆرانی و سروودەکاندا بۆ من بە یادگاری بەجێهێشتووە. من دەبێت بێژم و تۆ ببیستی. تۆ دەبێت گوێ لە گۆرانییەکەم بگری، دەزانم کە ئازارت دەدات.
من مەدەرە بەر کوتەك، کە لەکاتی بەڕێڕۆیشتندا دەنگی پێیەکانم دێت، ئاخر دایکم فێری کردووم، بە هەنگاوەکانم لەتەك زەمیندا قسە بکەم، نێوان من و زەمین، پەیمانێك هەیە و پەیوەندییەك کە زەمین پڕ لە جوانی و پڕ لە خەندە بکەم. دەی کەواتە بهێڵە با بەڕێدا بڕۆم، بهێڵە با دەنگی پێم ببیستێت، بهێڵە زەمین بزانێت هێشتاکە من زیندووم و هیوادار.
پێنووس و کاخەز لە من یاساخ مەکە، دەمەوێت بۆ منالانی سەرزەمینم لایە لایە بهۆنمەوە، لێوان‌لێو لە هیوا، پڕ لە داستانی سەمەد و ژیانی، خانعلی و ئارەزووەکانی، لە عیزەتی و فێریارانی، دەمەوێت بنووسم، دەمەوێت لەتەك خەڵك قسە بکەم، لە ناخی بەندیگە (سلول)کەمەوە، لێرەوە، تێدەگەی چی دەلێم؟ دەزانم فێریان کردووی ڕکت لە ڕۆشنایی، جوانییەکان، لە بیر و بیرکردنەوە بێت.
بەڵام مەترسە وەرە ناو بەندیگەکەوە، میوانی خوانی گچکە و شری من بە، ببینە من چۆن هەموو شەوێك فێریارەکانم میوانی دەکەم، چۆن چیرۆکیان بۆدەگێڕمەوە، بەڵام تۆ مۆڵەتت نییە کە ببینی، تۆ مۆڵەتت نییە کە ببیستیت، تۆ دەبێت ببیتە ئەویندار، دەبێت ببیتە مرۆڤ، دەبێت لەم دیوی دەربازەکەوە بیت تاکو تێبگەیت کە چی دەڵێم.
تەماشای من بکە تا بزانی جیاوازی من و تۆ لە چیدایە، من هەموو ڕۆژێك لەسەر دیواری بەندیگەکەم دەستانی دڵدارەکەم، چاوە جوانەکانی نیگاردەکێشم، پەنجەکانی لەناو دەستم دەگرم و گەرمیی ژیان لە دەستەکانیدا و چاوەڕوانی و شەیدایی لە چاوانیدا دەخوێنمەوە، بەڵام تۆ هەموو ڕۆژێك بە کوتەكی دەستت پەنجانی نووساو بەدیواردا دەشکێنی و چاوانی چاوەڕوانی دەردەهێنی و دیوارەکە ڕەش دەکەیتەوە.
دونیای تۆ هەمیشە تاریكی و زیندان دەبێت و “هەستی ڕۆشنایی” ئازارت دەدات، من چەند مانگێكە چاوم چاوەڕێی ئاسمانێکی پڕ ئەستێرەیە.
لەتەك ئەستێرە یاخییەکان کە لە تاریکیدا لەم سەری ئاسمان بۆ ئەو سەری ئاسمان بکشێن و سنگی تاریکی بە ڕۆشنایی شەق بکەن. بەڵام تۆ ساڵانێكە لە تاریکیدا دەژیت، شەوی تۆ بێ ئەستێرەیە، دەزانی ئاسمانی بێ ئەستێرە چ واتایەکی هەیە؟ ئاسمانی هەمیشە شەو واتە چییە؟
ئەمجار کە گەڕامەوە ٢٠٩ وەرە ناو بەندیگەکەم، من بۆ تۆ ئارەزووهایەکم هەن، نەك لە ڕەنگی نزاکانی تۆ کە سەراپا ئاگرن و ترس لە دۆزەخ، ئارەزووەکانی من پڕن لە هیوا و خەندە و ئەوین. وەرە ناو بەندیگەکەم تاکو ڕازی نهێنی دوا خەندەی «عیزەتی»ت لەبەردەم سێدارە پێ بڵێم، دەزانم کە دووبارە دەبمەوە بەندی بەندیگەی ٢٠٩، لە بارێک‌دا کە تۆ بە تەواوی بوونی پڕ کینەتەوە بەسەرمدا دەگوڕێنی و من هێستاکە دلم بۆ تۆ و دونیایەکی هیچ کە لە دەورت دروست کراوە، دەسووتێت. من دەگەڕێمەوە لە بارێک‌دا کە فێرکارێکم و هێشتاکە خەندەی مناڵانی نیشتمانەکەم بەسەر لێومەوەیە.
فێرکاری سزادراو بە سێدارە، فەرزادی کەمانگەر
بەندیگەی نەخۆشانی (عفونی) زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج
١. چەند کەس لە پاسەوانانی ٢٠٩ (بەپێچەوانەی لێکۆڵەرەکان کە ئەمجارە ئازاریان نەدام) لەسەر ئەوەی کە لە بابەتی بەندیگەی ٢٠٩، ئەوانم بە خێو نێو بردبوو دڕندانە دامیانە بەر کوتەك و جنێو و سوکایەتی.
٢. بەهمەنی عیزەتی فێرکاریك بوو، کە لەسەرەتای شۆرشدا(مەبەست شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێرانە و. کوردی) لە سێدارە درا، هێشتاکە خەڵکی دێهاتەکانی کرماشان و کامیاران یاداوەری زۆریان لەبارەی ئەوەوە هەیە، دەڵێن لە کاتی لەسێدارەداندا لە وەلامی لێپرسراواندا کە لێی دەپرسن لە مردن ناترسێی؟ بە خەندەوە وتویەتی: مەرگ ئەگەر پیاوە با بێتە لای من، تاکو توند توند لە ئامێزی بگرم.
15ی ئایاری 2010
هاوده‌رد، گیانبه‌ختکردوو، ئه‌ی تینووی ئازادی، ئازادییه‌ك که خواکانی ئاسمان و زه‌وی، دێمۆکراته ڕۆشنبیره‌کان و خورافه‌چرانی مناره‌کان و پرۆفیسۆره‌کانی زانکۆکه‌ت، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه (له ناهوشیارییه‌وه دایك و باوکیشت) لێی بترسن! ئازادییه‌ك پڕ به‌خه‌ونی گشت کۆیلانی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی، ئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت جه‌سته‌تی لێبووبووه زیندان و ده‌یویست ببێته ئه‌و هاواره‌ی که تا ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی کورد له ئارادا بن له گوێیاندا بزرینگێته‌وه!
ئازیزم، هەرچەندە بەتەما نەبووم بە وتارێك بەشداری بکەم، لەبەر ئەوەی کە واژۆی خۆم لە ناڕەزایەتینامەی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و واژۆنامه‌ی هاوبه‌شی چه‌ند سایتێک دابوو و هەروەها بەداخەوە هەژماری گرتن و ئەشکەنجە و تیرۆر لە باشوور و عیراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان هێندە زۆرە نە لە ژمارە دێن و نە کەسیش فریای وتارنووسینی تایبەت بە هەریەکەیان دەکەوێت. من وه‌ك تاکێك، نووسه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ، بەپێچەوانەوەی ئەوانەی کە بەناوی ئازادیخوازییەوە لایەنگرییان لە مرۆڤەکان پابەندی خۆیی و ناخۆیی، باش و خراپ، ڕامیاریی و ناڕامیاریی، ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر، ناودار و کەسنەناس دەکەن، دژی کوشتنی هەموو بوونەوەرێكم نەك تەنیا مرۆڤ، دژی زیندانم بەگشتی نەك تەنیا زیندانی ڕامیاری و خۆیی، دژی سێدارەم تەنانەت بۆ دوژمنەکەشم، چونکە هیچ پێناوێك بۆ کوشتنی مرۆڤ نابینم، کەسیش مافی کوشتنی کەسی نییە لای من، تەنیا مرۆڤ بەخۆیی ئازادانە وەك تۆ بۆی هەیە بڕیاری گیانبەختکردنی خۆی بدات، ئەوە ئیتر ویستی مرۆڤه و لای من لەسەری هەموو یاسا و ڕێسا و خوا و نیشتمان و نەتەوە و چین و خێزان و خێڵ و هزرەوەیە، چونکە مرۆڤ بەخۆی ئامانجە نەك پێكهێنەرەکانی دەوروبەری و نەك دەستکردەکانی خۆی. به‌ڵام که دیتم به‌ناوی تۆوه سازش له‌ته‌ك بکوژانت ده‌کرێت، ئیتر ویژدانم هه‌راسانی کردم و هێنامیه پای ئه‌م نووسینه و وه‌ك هه‌ر خوێنه‌رێکی په‌یامه‌که‌ت، له‌سه‌ر داوای خۆت و به مۆڵه‌تی خۆت، من له پاش دوا وشه‌ته‌وه خاڵی کۆتایی دانانێم، چونکه خه‌ونه‌کانمان یه‌کن، ئازادیمان ئه‌و ئامانجه‌ی ملیۆنانی وه‌ك ئێمه ڕێبواری ڕێگه‌نی، هه‌ر هه‌مانه «خودایی هه‌موو منه یاخییه‌کان، خودبوون-خودآیی»، هه‌مانه، که تۆ وه‌ك په‌روانه‌یه‌کی شه‌یدا بۆی سوتای. من کۆمایه‌ك داده‌نێم و به‌نۆبه‌تی خۆم، ویژدانم ڕاپێچی کردووم، تا ڕمی ڕه‌خنه‌م، ڕه‌خنه‌ت ده‌مامکی نامه و واژۆی نووسه‌رانی و ڕۆشنبیرانی به‌خواکراو داماڵێت. تۆ ته‌مه‌نت کۆتایی هات و ئێمه پشوومان، ئارامی ڕواڵه‌تیمان …
درێژه‌ی بابه‌ت...خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوننه‌وه، به‌رهه‌می ئه‌زموونگه‌ری که‌سیی خۆمه (مه‌به‌ست له شیوازی وشکردنه‌وه‌یه)، ئه‌وه‌ش بۆ ساڵانی سه‌رده‌می مناڵێم ده‌گه‌رێته‌وه، که زۆر شه‌یدای شاخ و ده‌شت و باخ بووم. ئه‌م شه‌یداییه‌م له تافی لاویمدا گه‌یشته دێوانه‌یی و به‌دوادا گه‌ڕان و تاقیکردنه‌وه‌ی زۆرێك له گیا و گوڵی شاخه‌کانی کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی که تیایاندا نیشته‌جێ بووم یا گه‌شتوگوزار و پێشمه‌رگایه‌تیم تێدا کردوون.
گیا و گوڵ وه‌ك داووده‌رمان، پێشینه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه و ناوچه‌کانی کوردستانیش یه‌کێکن له‌و ناوجانه‌ی که هه‌م زۆر له‌و گیا و گوڵانه‌ی تێدا ده‌ڕوێن و هه‌م وه‌ك داوده‌رمان به‌کاربراون. وه‌ك ده‌رکه‌وتووه داوده‌رمانی سروشتی زیانکارایی یا کارکردی خراپی بۆ سه‌ر جه‌سته‌مان نییه و به‌پێچوانه‌شه‌وه داوده‌رمانی پیشه‌سازیی هه‌م زیانکارایی هه‌یه و هه‌م هۆگر به‌خۆیمان ده‌کات یا زیان له ئه‌ندامه‌کانی تری وه‌ك کۆئه‌ندامی هه‌رس و کۆئه‌ندامی سوڕی خوێن و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ده‌زگه‌ی هۆش و بیرکردنه‌وه واته مێشك و هۆرمۆنڕژێنه‌کان ده‌گه‌یێنێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه بازرگانییبوونی داوده‌رمانی پیشه‌سازیی، ئامانج و ئاراسته‌ی داروگه‌ریی گۆڕیوه و داروسازیی و پزیشك و داروخانه‌کانی کردووه به به‌شێك له سیسته‌می کڕین و فرۆشتن و سوودپه‌رستی که‌مایه‌تییه‌ك و زۆرینه‌ش کراونه‌ته مشکی تاقیگه‌کان و گیرمانی نه‌خۆشانی پێ خاڵی‌تر ده‌کرێت.
بۆیه گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر داروگه‌ریی سروشتی و به‌کاربردنی گیا و گوڵ له‌بری داروی کیمیایی و ئاڵووێری زانیارییه‌کانمان ده‌توانیت ده‌ستکۆتاگه‌ر و ئه‌ڵته‌رناتیڤ بێت بۆ سیسته‌می چاره‌سه‌ری هه‌نوووکه‌یی که فره‌تر بازرگانییه له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی نه‌خۆشان و بوارێکه بۆ که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه له گیرفانی که‌مایه‌تییه‌کی چاوچنۆکدا. ئه‌وه‌ی له وێبلاگه‌دا وه‌ك زانیاریی بلاو ده‌بێته‌وه، که‌س مافی بازرگانیپێوه‌کردنی پێوه نییه و هیوادارم خوێنه‌ران له‌م راستایه‌دا کۆمه‌كگه‌ر بن.
وشکردنه‌وه‌ی گیا و گوڵ پێشینه‌یه‌کی زۆر کۆنی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و شونانه‌ی که زۆرتر بۆ داوده‌رمان به‌کاریان هێناوه. به‌ڵام وشکردنه‌وه له‌به‌رده‌م خۆره‌تاو ڕه‌نگی گیا یا گوڵه‌که ده‌گۆڕێت یا زۆرجار خراپبوون ڕووده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ی که گیا یا گوڵه‌که ڕه‌نگ و تام‌و بۆی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وا باشتره پاش پاکژکردن و لێککردنه‌وه‌ی گه‌ڵا یا گوڵه، له‌ناو سوزگێچێکی (سوزگی) به‌ر بلاوبدا گیا یا گوڵه‌کان بلاوبکه‌ینه‌وه و له‌ناو یه‌خچاڵ (سه‌لاجه) خانه‌ی ئاسایی نه‌ك خانه‌ی به‌ستن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك دایبنێن. پاش ئه‌و ماوه ده‌بینین گیا یا گوڵه‌که زۆر به جوانی و به‌ڕه‌نگ و بۆنی خۆیه‌وه وشکبووه‌ته‌وه و ده‌توانین له‌ناو توره‌که‌ی خام یا قوتوی پلاستیکی سه‌ربه‌ستراودا هه‌ڵیگرین
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌ك له گیا و گوڵ:
گه‌زه‌نه:


ئه‌م گیایه بۆ فڕیدانی به‌ردی گورچیله، هه‌روه‌ها بۆ باداری و پاکژکردنه‌وه‌ی خوێن له چركی نه‌خۆشی زۆر به‌سووده. ده‌توانین به ته‌رێ و تازه‌یی هه‌م له شیوه‌ی ده‌مکراوی چایی یا له شێوه‌ی شۆربا یا پێشاندن بیخۆین و بیخۆینه‌وه، هه‌روه‌ها به وشکراویش بۆ ده‌مکراوی چایی و هه‌م بۆ تێکه‌ڵی ساڵات ده‌توانین به‌کاری بهێنین.
خونه‌رانی هێژا له‌مه‌و لا هه‌وڵده‌ده‌م به‌پێی کات و بۆلوان، له‌م بواره‌دا گیا و گوڵی به‌سوود له‌بری داوده‌رمانی پیشه‌سازییتان پێ‌بناسێنم و شێوه‌ی به‌کاربردنیشی ڕوون بکه‌مه‌وه.
“ئه‌گه‌ر پێتوایه خه‌یاڵ ده‌که‌م، تکایه ئه‌و ئازادییه‌شم لێ زه‌وت مه‌که، با ئازادانه بهزرێم” ئازادیخوازێك
سه‌ره‌تای هاتن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نارکیزم له ئیسپانیا (ئه‌نده‌لوسیای جاران) وه‌ك هزر بۆ ساڵه‌کانی کۆتایی ده‌هه‌ی هه‌شتای سه‌ده‌ی نۆزده ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نارکیزم به واتای ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریخوازی به کرده‌وه له هه‌موو سه‌رده‌مه مێژووییه‌کاندا و له گشت گۆشه‌کانی ئه‌م جیهانه‌دا ئاماده‌یی هه‌بووه، ئیسپانیاش هه‌ر به سروشت خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌ی هۆگری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی له‌ناویدا فره‌بووه. هه‌ر ئه‌م زه‌مینه مێژووییه‌یه واده‌کات، که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پاش دامه‌زراندنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، ئه‌نارکیزم وه‌ك بالاده‌سترین هزری سۆشیالیستی ئازادیخوازانه له‌ناو کرێکاران و جوتیارانی ئیسپانیادا ده‌رکه‌وێت و له ساڵی 1872دا پاش یه‌که‌مین کۆنگره‌ی بزاڤی کرێکاری ئیسپانیا ته‌نیا له کۆنگره‌ی “کوردوبا”*دا فیدراسیۆنی ئه‌نارکیسته‌کان 45.000 ئه‌ندامی چالاك بگرێته خۆی و یاخیبوونه جوتیارییه‌کانی ساڵی 1873 بکه‌ونه ژێر کارایی ئه‌نارکیزم و ئه‌م کاراییه‌ش تا ساڵی 1936 واته تا شۆڕشی 1936-1939 هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندا ده‌بێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسه‌ر: نا‌ئومی کلاین Naomi Klein
ده‌ر‌هێنه‌ر: ئاڤی لویس Avi Lewis
(The Take) فیلمێکی دۆکومێنته‌رییه له‌مه‌ڕ بزاڤی کرێکاری له ئه‌رژه‌نتین له کۆتایی دواده‌هه‌ی هه‌زاره‌ی دووه‌م و سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا. قه‌یرانێك که له پارساڵه‌وه یه‌خه‌ی بانکه جیهانلوشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئۆروپای گرت، ده‌هه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا وه‌ك ده‌سته‌گوڵی دیاری بازارئازادی نیئۆلیبرالیزم وڵاتی (ئه‌رژه‌نتین)ی گرته‌وه. وه‌ك له فیلمه‌که‌دا ده‌بینین، ده‌یان کارخانه داخران و خاوه‌نه‌که‌یان له شه‌وڕۆژێکدا بێ بژاردنی کرێی کرێکاران و وه‌لامدانه‌وه به داواکارییه‌کانیان خۆ ون ده‌که‌ن یا بڕیاری ده‌رکردنی به‌کۆمه‌ڵی کرێکاران له‌سه‌ر ده‌رگه‌ی کارخانه‌کان هه‌ڵده‌واسن. سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که له‌ته‌ك خۆپێشاندانی ملیۆنی ئه‌ندامانی چین و توێژه نه‌دار و ژێرده‌سته‌کان ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه، که به بزاڤی مه‌نجه‌ڵ کوتان نێوی ده‌رکرد و تێیدا نارازاییان به لێدانی قاپ و مه‌نجه‌ڵی خاڵی به‌هۆی که‌وچکه‌وه له پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌رژه‌نتیندا گوێی ڕامیاران و سه‌رمایه‌دارانیان که‌ڕ ده‌کرد، په‌لاماری بانکه‌کانیان دا و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پۆستی سه‌رۆککۆماری سێ ئاڵوگۆڕی به‌خۆوه دیت.
درێژه‌ی بابه‌ت...
03.04.2009
تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆت
تۆ ناوه‌خت هاتی و سفره‌م خاڵی بوو
له‌به‌رده‌مت راکشام و وتم “ها سه‌رم ببڕه”
تۆ ناوه‌خت هاتی و ئه‌لبومێکی ته‌مه‌ندرێژم بۆت کرده‌وه
نه‌مزانی ناوه‌خت ده‌ڕۆی و وێنه‌کانت گشت ڕه‌شده‌که‌یته‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...
27.03.2010
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت، پێیهه‌ستم، ئه‌نجامدانی ئه‌رکێکی سه‌رشانمه که ده‌بوو له ساڵانی ڕابوردوودا (1998 – 2009) پێیهه‌ستم و له فه‌وتان و له‌بیرچوونه‌وه ڕزگاری بکه‌م. بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی عیراق- ئێران و له گه‌رمه‌ی پیاده‌کردنی قۆناخی دووه‌می وێرانکردنی گونده‌کانی کوردستاندا، له گه‌رمه‌ی تۆپبارانه هه‌رڕۆژه‌ییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بۆ سه‌ر شاری هه‌له‌بجه، ئێمه خوێندکارانی ئه‌و کاتی ئاماده‌یی هه‌له‌بجه‌ی کوڕان، وه‌ك بزاڤێکی سه‌ربه‌خۆی خوێندکاران دژی یه‌کێتییه سه‌پاوه‌که‌ی به‌عس “الاتحاد الطلبة والشبیبة العراق”، که ئه‌و ڕۆژانه (پاش نیوه‌ی ساڵی 1987) خه‌ریکی سیناریۆی خۆهه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی که‌سانێك بوون به‌نێوی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خوێندکاران. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك چه‌ند که‌سێك که پێشتر ژێربه‌ژێر ئه‌ندامی یه‌کێتییه سه‌پاوه‌که‌ی ڕژێمی به‌عس بوون، خۆیان کاندید کردبوو.
درێژه‌ی بابه‌ت...هاوپشتی: هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان شایه‌دی چه‌ندین په‌لامار و ده‌ستدرێژی تازه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بووین بۆ سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و پێشێلکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین به شێوه‌ی گشتی، به ڕای ئێوه هۆکاری ئه‌م سه‌رکوته ڕاسته‌وخۆیه و درێژه‌پێدانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات کام ئامانجی سیاسی و فیکری‌یان له پشته‌وه‌یه ؟
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌که، به‌پێویستی ده‌زانم، که ڕۆشنایی بخه‌مه سه‌ر خودی پرسیاره‌که، که لای خوێنه‌ری نانیشته‌جێی کوردستان و عیراق، ئه‌و ناڕۆشنییه دروستده‌کات، که پێشتر ده‌سه‌ڵات؛ چ پارتیی (حزبی) و چ میریی هیچ په‌لامار و ده‌ستدرێژی نه‌کردبێته سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی سه‌رکوت نه‌کردبێت. ئه‌گه‌ر به دیاریکراوی باسی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، ئه‌وا به چاوگێڕانه‌وه‌یه‌کی خێرا به ماوه‌ی نێوان ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و ئازاری 2010دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که چۆن ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شێوه‌کانیدا و به هه‌موو شیوازێك هاوکاتی جێگیربوون و جێکه‌وته‌بوونی به‌ردوام ئازادییه به‌ده‌ستهاتووه‌کانی ده‌می ڕاپه‌ڕینی کۆتوبه‌ندکردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌ڕۊه میلیشیاییه‌کانی 1993- 1998 و شه‌ڕه‌په‌ڕۆکانی ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێستا خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان به به‌ره‌وپێشچوون و زه‌مینه‌سازبوونی سه‌رکوتگه‌رییه‌کان کردووه. بۆ نموونه له شه‌ڕه میلیشییایه‌کاندا ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك نارازییانی خۆیان به ده‌سکه‌لای لایه‌نی دژیان تاوانبار ده‌کرد، هه‌روه‌ك چۆن له شه‌ڕه‌په‌ڕۆی ئێستادا نه‌یاران و نارازییان به ده‌سکه‌لای لیسته‌کانی تر تاوانبار ده‌کرێن. به‌مجۆره ده‌بینین، که شه‌ڕه‌په‌ڕۆش هه‌روه‌ك شه‌ڕه تفه‌نگی میلیشیاکان خزمه‌تێکی به‌رچاو به سه‌قامگیربوونی سه‌رکوتگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌کات.
درێژه‌ی بابه‌ت...
بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان به خۆمان ده‌توانین شته‌کان بگۆڕین!
28.02.2010
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر و ده‌نگدانمان شتێکی بگۆڕیایه، ڕامیار‌کاران نه‌ك لێمان نه‌ده‌پاڕانه‌وه، به‌ڵکو ده‌نگدانیشیان قه‌ده‌خه ده‌کرد. هه‌رچه‌نده ده‌نگنه‌دان و هه‌ڵنه‌بژاردنی خراپ له خراپتر، له پاشڕه‌وی و خۆشباوه‌ڕیمان به‌م یا ئه‌و لیست و که‌سایه‌تی ڕیفۆرمخواز یا ده‌سه‌لاتخواز، زۆر باشتره، به‌ڵام تا کاتێك که خۆمان له ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکانی خۆماندا ڕێكنه‌خستبێت، ده‌نگنه‌دانیش شتێکی زۆر ناگۆرێت!
درێژه‌ی بابه‌ت...گفتوگۆی خه‌یاڵکردی کارڵ مارکس و میخائیل باکونین
نووسینی: Morris Cranston
و. له فارسییه‌وه:
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کلیکی ئه‌م ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
ئه‌ریکۆ مالا‌تێستا (14ی دێسه‌مبه‌ری 1853 – 22ی جولای 1932) ئه‌نارکیستێکی یاخی بوو. زۆربه‌ی ژیانی له دوورخراوگه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ئیتالیا به‌سه‌ربرد و به‌سه‌ریه‌که‌وه زیاتر له 10 ساڵی له زینداندا به‌سه‌ربرد. چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی رادیکاڵی نووسیوه و بڵاوکردووه‌ته‌وه.
مالا‌تێستا له سانتا ماریا کاپوا ڤێته‌ره Santa Maria Capua Vetere، له هه‌رێمێك له کاستێرتا Casterta (باشووری ئیتالیا) له‌دایك بووه. وی به‌هۆی نامه‌یه‌كه‌وه که بۆ شا (ڤیکتۆر ئیمانوێلی دووم)ی نووسی بوو، ده‌ستگیر کرا، که تێیدا سکاڵای له نادادوه‌رییه خۆجێییه‌کان کردبوو، ئه‌وه یه‌که‌مین زیندانیبوونی درێژماوه‌ی بوو و ته‌مه‌نی ته‌نیا 14 ساڵ بوو.
درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسینی: Emile Pouget
به‌شی هه‌شته‌م
ئارامگه‌ره ناکه‌تواری (وهمی)یه‌کان
ڕاسته که نابێت ته‌نیا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئالۆش و چێژوه‌رگرتن پرناببردرێته به‌ر توندوتیژی، به‌ڵام له‌و لایه‌نه‌وه که سوودوه‌رتن لێی له کاتی پێویستدا، ملی پێ نه‌ده‌ین و بمانه‌وێت هه‌موو جه‌نگه‌که به به‌رده‌وامی به هۆی به‌کاربردنی ئارامگه‌ره‌وه و له‌ڕێگه‌ی پارله‌مان و ئامرازه دێمۆکراتیکه‌کانی تره‌وه به‌ره‌وپیش به‌رین، زۆر پڕمه‌ترسییه. نه‌خێر! هیچ سیستمێکی ده‌نگوه‌رتن یا ڕیفراندۆم یا پرۆسه‌یه‌کی تری له‌و جۆره نییه، که کلیلی ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌ر له ئاسمانه‌وه داگرێت. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه بێجگه له ملدان به توندووتیژی هیچ ئه‌ڵته‌ناتیڤیکی تری نییه. وابه‌سته‌بوون به خۆشباوه‌ڕیگه‌لی له‌م جۆره‌وه، ته‌نیا گه‌رانه‌وه بۆ رابوردوو و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی پێشینان ده‌بێت، که مژده‌ی به‌هه‌شتی ئه‌و دونیایان به ڕه‌نجبه‌رانی ئه‌م دونیا و دووره‌په‌رێزان ده‌دا. گریمانه‌ی ڕزگاری ڕه‌نجبه‌رانی دووره‌په‌رێز یا به‌ڵینی سه‌رکه‌وتن له‌ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه، له دیتنی که‌تواربینانه‌ی بارودۆخه‌که ئاسانتره، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، تۆزقاڵێکیش که‌س له ئازادی نزیك ناکاته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ